Draw Media

نەوت لە 2024 دا: زیاتر لە (110) ملیۆن بەرمیل فرۆشراوە بە (4) ترلیۆن دینار

 نەوت لە 2024 دا: زیاتر لە (110) ملیۆن بەرمیل فرۆشراوە بە (4) ترلیۆن دینار

2025-01-10 10:49:19


راپۆرتی: درەو
لە ساڵی 2024دا لە كێلگەكانی هەرێمی كوردستاندا  رۆژانە (310 -320) هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە، كۆی داهاتەكەی (4 ترلیۆن و 610 ملیار) دینار بووە، (2 ترلیۆن و535 ملیار ) دیناری بۆ حكومەت و (2 ترلیۆن و 74 ملیار ) دیناری بۆ كۆمپانیاكان بووە.

نەوتی هەرێم لە 2024دا
لە 25ی ئازاری 2024 ەوە نەوتی هەرێمی كوردستان بە بۆری راگیراوە، لەدوای راگرتنی نەوتەوە بە بۆری بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگە نەوتییەكان بەردەوام بوو، بەرهەمەكەشی بەشێكی لەناوخۆساغدەكرێتەوەو بەشێكیشی بە تانكەر بۆ توركیا و ئێران رەوانە دەكرێت.
 لە ئێستادا لە (14) كێڵگەی هەرێمی كوردستان نەوت بەرهەمدەهێندرێت ئێستا رۆژانە بە تێكڕا لەسەرجەم كێڵگەكانەوە (310 – 320) هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشرێت، بە پێی لێكدانەوەكانی (درەو) لە ساڵی 2024دا بڕی ( 111 ملیۆن و 600 هەزار) بەرمیل نەوت فرۆشراوە.
 بەپێی چاوپێكەوتنەكەی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی لەگەڵ رۆژنامەنووسان لە (23/3/2024) وتی ( بەرمیلی نەوت بە تێكڕا 31.3 دۆلار دەفرۆشرێت 55%ی داهاتەكەی بۆ حكومەتەو 45%ی داهاتەكەی بۆ كۆمپانیاكانە) لەبەر ئەوەی كۆمپانیاكان خەرجی گواستنەوە نادەن راستەوخۆ دەیفرۆشن.
بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) لە ئێستادا پشكی حكومەتی هەرێم زۆر زیاترە لەو (55%)ی وەزیری دارایی ئاماژەی پێكردووە، تەنانەت لە هەندێك كێڵگە (64%) پشكی حكومەتە، بۆیە ئەگەر ئەو بڕە نەوتەی بەرهەمهاتووەو فرۆشراوە بەرمیلی بە تێكڕا (31.3%) كۆی ئەو (111 ملیۆن و 600 هەزار) بەرمیلە داهاتەكەی دەكاتە (3 ملیارو 493 ملیۆن) دۆلار واتا (4 ترلیۆن و 610 ملیار) دینار، لەو پارەیە (55%ی بۆ حكومەت بووە بەپێی وتەی وەزیری دارایی هەرێم دەكاتە ( ملیارێك و 921 ملیۆن) دۆلار واتا (2 ترلیۆن و 535 ملیار) دینار، رێژەی (45%)ی داهاتی نەوت بۆ كۆمپانیاكان بووە واتا (1 ملیار و 571 ملیۆن) دۆلار واتا (2 ترلیۆن و 74 ملیار) دینار.
بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) ئەو پارەیەی بۆ حكومەت بووە كە ( ملیارێك و 921 ملیۆن) دۆلار واتا (2 ترلیۆن و 535 ملیار) دینار بووە نەگەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی بەڵكو راستەوخۆ لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بەكارهاتووەو تەسەڕوفی پێوەكراوە.
لە پارەی نەوت مانگانە (48) ملیار دینار خەرجكراوە بۆ چەند بوارێك:
-    بڕی (22) ملیۆن دۆلار بۆ كرێی كارەبا و كرێنی غاز (كۆمپانیای كارو دانەغاز)
-    بڕێك پارەی مانگانە بۆ قەرزی كۆمپانیاكان
-    بڕێك پارە بۆ پاڵپشتی نەوتی سپی ماڵان
-    بڕێك پارە بۆ گواستنەوەی سوتەمەنی نەوتی سپی لەناوخۆ
   

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand