هێرش و بۆردومانەكانی توركیا دوای بانگەوازی ئاشتی
.jpg)
2025-03-07 07:51:44
درەو:
كامەران عوسمان لە رێكخراوی (CPT):
ئامار و داتای حەوت ڕۆژی ڕابردووی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان لە دوای بڵاوبوونەوەی بانگەوازی ئاشتی، دامەزرێنەر و سەرۆکی دەستگیرکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە):
• سوپای تورکیا (١٤) هێرش و بۆردوومانی بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە.
• (٩) هێرش لە سنوری پارێزگای دهۆک، (٣) هێرش لە سنوری پارێزگای سلێمانی و (٢) هێرشی تر لە سنوری پارێزگای هەولێر.
• (٦) لە هێرشەکان تۆپباران، (٥) هێرش فڕۆکەی جەنگی و (٣) هێرشی تریش لە ڕێگەی هەلیکۆپتەرەوە بوون.
• چەکدارانی پەکەکە، (٢) جار وەڵامی چەکداری هێرشەکانی سوپای تورکیایان داوەتەوە.
•هیچ هاووڵاتییەکی مەدەنی نەبوونەتە قوربانی.
بابهتی پهیوهندیدار
