Draw Media

داهاتی سلێمانی نزیكەی (300) ملیار دینار كەمی كردووە

داهاتی سلێمانی نزیكەی (300) ملیار دینار كەمی كردووە

2024-12-27 08:41:14


درەو:
 

به‌پێی‌ داتاكانی‌ ماڵپه‌ڕی‌ شه‌فافیه‌ت، داهاتی‌ دەڤەری سلێمانی له‌ ساڵی‌ 2024دا (897) ملیار دینارەو داهاتی دەڤەری سلێمانی لە 2023دا (ترلیۆنێك و 173 ملیار) دینار بووە، واتا داهاتی سلێمانی نزیكەی (300) ملیار دینار كەمیكردووە.
بەپێی داتاكانی ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت  داهاتی‌ ئه‌مساڵی‌ سنوری پارێزگاكانی (سلێمانی‌ و هه‌ڵه‌بجه) و ئیدارە سەربەخۆكانی (گەرمیان و راپەڕین) ‌ تا ئه‌مڕۆ ( 897 ملیار و 403 ملیۆن)دینار بووه‌ كه‌ سه‌دا (84%)ی به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌ بووه‌ و سه‌دا (11%)ی به‌ چه‌ك و (5%)ی به‌شێوه‌ی‌ مه‌قاسه‌یه‌.

هەر بەپێی داتاكانی كاڵپەری شەفافیەتی داهاتی ساڵی رابردووی سنوری پارێزگاكانی (سلێمانی‌ و هه‌ڵه‌بجه) و ئیدارە سەربەخۆكانی (گەرمیان و راپەڕین) ‌ بریتی بووە لە  ( ترلیۆنێك و 173 ملیار و 990 ملیۆن) دینار بووە
بەو پێیەی جیاوزایەكە زیاتر لە (276) ملیار دینارە واتا داهاتی دەڤەری سلێمانی بە رێژەی (24%) كەمیكردووە، ئەویش پەیوەندیی بەوەوە هەیە بەشێك لە داهاتی گومرگ و خاڵە سنورییەكان ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت و هاوردەكردنی كەلو پەل بە رێگای (قاچاغ) زیادی كردووە.

بەراورد بە ساڵی 2021  داهاتی دەڤەری سلێمانی بۆ یەك مانگ لە (161 ملیار) دینارەوە بۆ (53) ملیار دینار كەمی كردووە (ئەو داهاتەی دەگەڕێتەوە خەزێنەی حكومەت) ، لەكاتێكدا داهاتی تەنیا یەك مانگی ساڵی 2021ی دەروازەی باشماخ (23 ملیار) دینار بووە.
بەپێی ئاماری سایتی شەفافییەت داهاتی سلێمانی  بەم شێوەیە بووە:
-    مانگی 12/2024: ( 53 ملیارو 166 ملیۆن) دینار
-    مانگی 11/2024:  (61 ملیار و 50 ملیۆن) دینار
-    مانگی 1/2024: (70 ملیار و 318 ملیۆن) دینار
-    مانگی 2/2024: (95 ملیار و 316 ملیۆن) دینار
-  
•    خۆ ئەگەر بەراوردی بكەین بە ساڵانی رابردوو:
•    مانگی 12/2024: داهاتی سلێمانی (53 ملیار) دینار بووە
•    مانگی شوباتی 2021: داهاتی سلێمانی (161 ملیار) دینار بووە

 

هەواڵی پەیوەندیدار

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand