سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

داهاتی سلێمانی لە (161 ملیار)ەوە بۆ ( 26 ملیار )دینار كەمیكردووە

بڵاوکراوەتەوە لە : 22 کانوونی یەکەم 2024

داهاتی سلێمانی لە (161 ملیار)ەوە بۆ ( 26 ملیار )دینار كەمیكردووە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


درەو:


بەراورد بە ساڵی 2021  داهاتی دەڤەری سلێمانی بۆ یەك مانگ لە (161 ملیار) دینارەوە بۆ (26) ملیار دینار كەمی كردووە (ئەو داهاتەی دەگەڕێتەوە خەزێنەی حكومەت) ، لەكاتێكدا داهاتی تەنیا یەك مانگی ساڵی 2021ی دەروازەی باشماخ (23 ملیار) دینار بووە.
بەپێی ئاماری سایتی شەفافییەت داهاتی سلێمانی  بەم شێوەیە بووە:
-    مانگی 12/2024: ( 26 ملیارو 270 ملیۆن) دینار
-    مانگی 11/2024:  (61 ملیار و 50 ملیۆن) دینار
-    مانگی 1/2024: (70 ملیار و 318 ملیۆن) دینار
-    مانگی 2/2024: (95 ملیار و 316 ملیۆن) دینار
-    
-    واتا لە نێوان مانگی (11 بۆ 12) رێژەی داهاتی سلێمانی (57%) كەمیكردووە

•    داهاتی ساڵی 2024 : (869 ملیارو 755 ملیۆن ) دینارە (تا ئێستا)
•    داهاتی ساڵی 2023: (ترلیۆنێك و 173 ملیار و 990 ملیۆن) دینارە
•    واتا نزیكەی (300) ملیار دینار كەمترە لە ساڵی رابردوو
•    خۆ ئەگەر بەراوردی بكەین بە ساڵانی رابردوو:
•    مانگی 12/2024: داهاتی سلێمانی (26 ملیار) دینار بووە
•    مانگی شوباتی 2021: داهاتی سلێمانی (161 ملیار) دینار بووە
•    تەنیا داهاتی دەروازەی باشماخ لە مانگی شوباتی 2021: بڕی 23 ملیارو 707 ملیۆن دیناربووە، بەڵام ئێستا هەموو داهاتی سنوری سلێمانی (26) ملیار دینارە.


داهاتی سلێمانی چۆن دابەشدەكرێت ؟
•    كۆی پارەی تەرخانكراو بۆ موچە لە سنوری ئیدارەی سلێمانی (پارێزگای سلێمانی‌و هەڵەبجە‌و ئیدارە سەربەخۆكانی راپەڕین‌و گەرمیان) نزیكەی (360 ملیار) دیناری مانگانەیە.
•    لە پارەی داهاتی سلێمانی كە بۆ موچە تەرخاندەكرێت پارەی هەریەكە لە (ئاژانسی ئاسایش- پەروەردەی كەركوك- ئەنجومەنی دادوەریی) دابین دەكرێت.
خەرجی موچەی موچەخۆرانی سلێمانی كە مانگانە (360 ملیار) دینارە، بەمشێوەیە دابەشبووە:
•    (345 ملیار) دینار بۆ موچەی موچەخۆرانی سنورەكە
•    نزیكەی (6 ملیار) دینار بۆ موچەی پەروەردەی كەركوك
•    نزیكەی (6 ملیار) دینار بۆ ئاژانسی ئاسایش
•    نزیكەی (ملیارێك‌و 500 ملیۆن) دینار بۆ ئەنجومەنی دادوەریی
•    (15 ملیار) دیناری داهاتی ناوخۆی سلێمانی مانگانە بۆ خەرجی سیادی (سەرۆكایەتی هەرێم‌و سەرۆكایەتی پەرلەمان‌و سەرۆكایەتی حكومەت) دەڕوات

داهاتی وەزارەتی ناوخۆ
•    تێكڕای یەك مانگی داهاتی وەزارەتی ناوخۆ لە سلێمانی بریتی بووە لە (5 ملیار و 887 ملیۆن دینار) بەرێژەی (19%)
•    رێژەی داهاتی یەك مانگی وەزارەتی ناوخۆ لە سلێمانی لە (19%) لە هەموو داهاتی وەزارەتی ناوخۆ پێكدەهێنێت.

داهاتی وەزارەتی شارەوانی
•    تێكڕای یەك مانگی داهاتی وەزارەتی شارەوانی لە سلێمانی بریتی بووە لە (2 ملیار و 449 ملیۆن دینار) بەرێژەی (21%)
•    رێژەی داهاتی یەك مانگی وەزارەتی شارەوانی لە سلێمانی لە (21%) لە هەموو داهاتی وەزارەتی شارەوانی  پێكدەهێنێت.
•     

داهاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارەكانی خانوبەرە:
•    تێكڕای یەك مانگی داهاتی تۆمارەكانی خانوبەرە لە سلێمانی بریتی بووە لە (2 ملیار و 918 ملیۆن دینار) بەرێژەی (30%)
•    رێژەی داهاتی یەك مانگی تۆمارەكانی خانوبەرە لە سلێمانی لە (30%) لە هەموو داهاتی تۆمارەكانی خانوبەرەی هەرێم پێكدەهێنێت.

داهاتی وەزارەتی كارەبا:
•    تێكڕای یەك مانگی داهاتی وەزارەتی كارەبا لە سلێمانی بریتی بووە لە (18 ملیار و 647 ملیۆن دینار) بەرێژەی (45%)
•    رێژەی داهاتی یەك مانگی وەزارەتی كارەبا لە سلێمانی لە (45%) لە هەموو داهاتی وەزارەتی نكارەبا پێكدەهێنێت.

 

داهاتی گومرگی باشماخ لە 2021دا:
مانگی یەك: 22 ملیارو 855 ملیۆن دینار
مانگی دوو: 23 ملیارو 707 ملیۆن دینار
مانگی سێ: 22 ملیار و 47 ملیۆن دینار
مانگی چوار: 20 ملیارو 977 ملیۆن دینار
مانگی پێنج: 17 ملیارو 307 ملیۆن دینار

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 18 کاتژمێر

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا

null
پێش 19 کاتژمێر

بۆچی پێش سەردانەکەی بۆ تورکیا، بافڵ تاڵەبانی بانگهێشتی تاران کرا

null
١١ ئاب ٢٠٢٦

گەشەپێدان و ناکۆکی لە پیشەسازیی گازی سروشتی لە هەرێم (2007–2026)