Draw Media

حكومەتی هەرێم 11 ملیار دۆلار بۆ دوو كۆمپانیا دەگەڕێنێتەوە

حكومەتی هەرێم 11 ملیار دۆلار بۆ دوو كۆمپانیا دەگەڕێنێتەوە

2024-07-12 19:26:28


درەو:

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق:

وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێم بە ٢٤٠ قیست پارەی دروست کردنی بۆری نەوتی کوردستان بۆ دوو کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی دەگەڕێنێتەوە! کەبڕەکەی ١١ ملیار و ١٦٠ ملیۆن دۆلارە!
بە ١٢٠ قیست هەموو مانگێک تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٧ مانگی ٥٥ ملیۆن دۆلار دەگەڕێنێتەوە بۆ کۆمپانیای روس نەفت و کار!
لە ٢٠٢٨ یشەوە بە ١٢٠ قیست مانگی ٣٨ ملیۆن دۆلار دەگەڕێنێتەوە! بۆ هەردوو کۆمپانیاکە بەڕێژەی ٪٦٠ بۆ روس نەفت و ٪٤٠ بۆ کار!
جگە لەوەی هەموو مانگێک تێچوی بەکارخستنی بۆریەکە کە بۆیان دەگەڕێنرێتەوە ٥ ملیۆن دۆلارە!
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ئەم تێچووەی خستۆتە سەر تێچووی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوتی هەرێم ! کە بۆ هەر بەرمیلێک ١٥ دۆلارە!
بەوپێیە تاکو کۆتایی ساڵی ٢٠٣٨ حکومەتی هەرێم ١١ ملیار و ١٦٠ ملیۆن دۆلار دەداتەوە بەم دوو کۆمپانیا ئەمە لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێم ئەم بۆریەی فرۆشتووە بەو دوو کۆمپانیا!
چاودێری دارایی عێراق لە ٢٧/٢/٢٠٢٤ ەوە داوای گرێبەستی نێوان حکومەتی هەرێم و دوو کۆمپانیاکەی کردووە بەڵام حکومەتی هەرێم ئامادە نیە ئەو گرێبەستە بخاتەڕوو.
 
راپۆرتی پەیوەندیدار
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand