موچەی خانەنشینانی هەرێم بە پێی یاسای خانەنشینی عێراق چی لێدێت؟
2024-07-12 13:17:05
درەو:
موچەی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان بە پێی یاسای خانەسنینی یەكگرتووی عێراق چی لێدێت؟ جیاوازی موچەی خانەنشینێك ئێستا چەندەو ئەگەر یاسای خانەنشینی عێراق جێبەجێبكرێت چی لێدێت؟
ئەگەر فەرمانبەرێك بەكالۆریۆسی هەبێت و تەمەنی گەیشتبێتە (60) ئەوا كۆی موچەی خانەنشینیەكەی ئێستا (902) هەزار دینار وەردەگرێت، بەپێی یاسای خانەنشینی عێراق موچەكەی دەبێتە ( ملیۆنێك و 556) هەزار دینار.
موچەی خانەنشینێك لە (500) هەزار دینار كەمتر نابێت، ووردەكاری ژمارەو لێكدانەوەكان بەمشێوەیەیە لەم راپۆرتەدایە.
د. یوسف محەمەد شارەزای دەستوری و ئامادەكاری تیانووسی خانەنشینان لەبەردەم دادگای فیدراڵی لە شیكارییەكدا بۆ یاسای خانەنشینی عێراق وردەكارییەكانی خستووەتەروو كەدوای ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندیی دا بە جێبەجێ كردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی و هەمواركردنەوەی موچەی خانەنشینانی هەرێم بەپێی یاسای خانەنشینیی یەكگرتوی عێراق ژمارە (٩)ی ساڵی (٢٠١٤)ی هەموار كراو خەرج دەكرێت، لەوكاتەی یاساكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
هاوكێشەی هەژماری خانەنشینی
هەژمار كردنی موچەی خانەنشینی بەپێی ئەم یاسایە رێژەیەكی دیاریكراو نییە لە دوا موچە وەك یاساكانی پێشو، بەڵكو هاوكێشەیەكی چەند قۆناغییە كە تیایدا رەچاوی موچەی بنەڕەتی و دەڕماڵەی ژیان و دەرماڵەی بڕوانامە كراوە و، هەوڵ ئەدەین بەچەند خاڵێك رونی بكەینەوە:
1. بۆ هەمو ئەوانەی كە تەمەنیان لە ٤٥ ساڵ زیاترە و لە ١٥ ساڵ زیاتر خزمەتیان هەیە (مادەی ٢١- دووەم):، موچەی "بنەڕەتی"ی خانەنشینییان بریتییە لە موچەی خانەنشینیی "بنەڕەتی" (X)= تێكڕای موچە (معدل الراتب) * ساڵانی خزمەت * 2.5 \ (دابەشی) ١٠٠.
لەم هاوكێشەیەدا تێكڕای موچە (معدل الراتب) بریتییە لە (كۆی دوا ٣٦ مانگی موچەی بنەڕەتیی فەرمانبەر "بەبێ هەژماركردنی دەرماڵەكان" \ دابەشی ٣٦) (مادەی ١- شازدەیەم و هەڤدەیەم).
2. دەرماڵەی بژێوی (مخصصات المعیشە) كە بریتییە لە ١%ی موچەی خانەنشینی "بنەڕەتیی" (X) بۆ هەر ساڵێكی خزمەت (مادەی ٣٥- نۆیەم).
واتە دەرماڵەی بژێوی (Y)= ١ * موچەی خانەنشینیی "بنەڕەتی" (X) * ساڵانی خزمەت \ (دابەشی) ١٠٠.
3. دەرماڵەی بڕوانامە (Z) كە بریتییە لە رێژەیەكی سەدی لە موچەی خانەنشینیی "بنەڕەتی" (X) (مادەی ٣٥- دەیەم) بەم شێوەیە:
- دیبلۆم (٥%)ی موچەی خانەنشینیی بنەڕەتی.
- بەكالۆریۆس: (١٠%)ی موچەی خانەنشینیی بنەڕەتی .
- دیبلۆمی باڵا و ماجستێر: (١٥%)ی موچەی خانەنشینیی بنەڕەتی .
- دكتۆرا: (٢٠%)ی موچەی خانەنشینیی بنەڕەتی.
واتە دەرماڵەی بڕوانامە (Z)= (رێژەی هەر دەرماڵەیەكی بڕوانامە\ دابەشی ١٠٠) * موچەی خانەنشینیی "بنەڕەتی" (X).
4. كۆی موچەی خانەنشینی بۆ هەر خانەنشینێك بریتییە لە كۆكردنەوەی ئەو سێ قۆناغەی پێشو. واتە:
كۆی موچەی خانەنشینی= موچەی خانەنشینیی "بنەڕەتی" (X) + دەرماڵەی بژێوی (Y) + دەرماڵەی بڕوانامە (Z).
ئێستا ئەم لێكدانەوەی سەرەوە كە لەلایەن د. یوسف محەمەدەوە خراوەتە روو (درەو) بە گفتوگۆ لەگەڵ د. یوسف محەمەد چەند نمونەیەكی زیندویی بۆ دەهێنێتەوەو لێكدانەوەی موچەی خانەنشنی دەكات:
نمونەی یەكەم:
فەرمانبەرێك بڕوانامەكەی بەكالۆریۆس بێت، لە تەمەنی (60) ساڵیدا خانەنشین بێت واتا (38) ساڵ خزمەتی هەیەو كۆی موچەی بنەڕەتیەكەی ( ملیۆنێك و 128) هەزار دینارە.
بە سێ هەنگاو كۆی موچەی خانەنشینی دیاری دەكرێت
هەنگاوی یەكەم/
كۆی دوا 36 مانگی موچەی بنەڕەتی دیاری دەكەین و دابەشی 36 مانگی دەكەین، موچەی بنەڕەتی فەرمانبەرێك لە ماوەی 36 مانگدا (3) ساڵدا سێ ژمارە بووە.
- موچەی بنەڕەتی ساڵی یەكەم ( ملیۆنێك و 88هەزار ) دینار بووە كەڕەتی (12) مانگی یەكەمی دەكەیت دەكاتە (13 ملیۆن و 56 هەزار)
- موچەی بنەڕەتی ساڵی دووەم ( ملیۆنێك و 108 هەزار ) دینار بووە كەڕەتی (12) مانگی یەكەمی دەكەیت دەكاتە (13 ملیۆن و 296 هەزار)
- موچەی بنەڕەتی ساڵی سێیەم ( ملیۆنێك و 128 هەزار ) دینار بووە كەڕەتی (12) مانگی یەكەمی دەكەیت دەكاتە (13 ملیۆن و 536 هەزار)
واتا كۆی موچەی بنەڕەتی ئەو سێ ساڵە (39 ملیۆن و 888 هەزار) دینار دابەشی (36) مانگ دەكرێت دەكاتە ( ملیۆنێك و 108 هەزار) دینار
واتا تێكڕای موچەكەی دەكاتە ( ملیۆنێك و 108 هەزار) دینار
خانەنشینی بنەڕەتی= تێكرای موچە ( ملیۆنێك و 108 هەزار) دینار X ساڵی خزمەت (38) ساڵ X 2.5 دابەش 100 = 1 ملیۆن و 52 هەزار و 600 هەزار
خانەنشینی بنەڕەتی بریتیە لە : 1 ملیۆن و 52 هەزار
هەنگاوی دووەم:
دەرماڵەی پژێوی كە بریتیە لە (1%) موچەی خانەنشینی بنەڕەتی بۆ هەر ساڵێكی خزمەت.
واتا دەرماڵەی بژێوی = 1 X موچەی خانەنشینی بنەڕەتی (ملۆنێك و 52 هەزار) X ساڵی خزمەت 38 ساڵ دابەشی 100 = 399 هەزار دینار
دەرماڵەی بژێوی: 399 هەزار دینار
هەنگاوی سێیەم:
دەرماڵەی بڕوانامە بۆ بەكالۆریۆس (10%) X موچەی خانەنشنی بنەڕەتیە (ملۆنێك و 52 هەزار) = 105 هەزار
دەرماڵەی بڕوانامە: 105 هەزار دینار
كۆی موچەی خانەنشینی= خانەنشینی بنەڕەتی + دەرماڵەی بژێوی + دەرماڵەی بڕوانامە
كۆی موچەی خانەنشینی = (ملۆنێك و 52 هەزار) دینار + (399) هەزار دینار + 105 هەزار دینار= 1 ملیۆنێك و 556 هەزار دینار.
واتا كۆی موچەی خانەنشینێك كە تەمەنی گەیشتبێتە 60 ساڵ و 38 ساڵ خزمەتی كردبێت موچەكەی دەكاتە: ملیۆنێك و 556 هەزار دینار
بەڵام بڕگەی (5) لە مادەی (21)ی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو دەڵێت نابێت كۆی موچەی خانەنشینی لە 100%ی موچەی فەرمانبەر بێ دەرماڵەكانی زیاتر بێت، ئەگەر مەبەستی لە كۆی موچەی بنەڕتی زیاتر بێت ئەوا ئەو كات كۆی موچەی خانەنشێك بەو نمونەیەی سەرەوە دەكاتە (ملیۆنێك و 128 هەزار) دینار نەك ( ملیۆنێك و 556 هەزار) دینار.
نمونەی دووەم:
فەرمانبەرێك بڕوانامەی بەكالۆریۆسی هەبێت و (23) ساڵ خزمەتی هەبێت و تەمەنی (45) ساڵ بێت.
هەنگاوی یەكەم:
كۆی دوا 36 مانگی موچەی بنەڕەتی دیاری دەكەین و دابەشی 36 مانگی دەكەین، موچەی بنەڕەتی فەرمانبەرێك لە ماوەی 36 مانگدا (3) ساڵدا سێ ژمارە بووە.
- موچەی بنەڕەتی ساڵی یەكەم ( 693 ) دینار بووە كەڕەتی (12) مانگی یەكەمی دەكەیت دەكاتە (8 ملیۆن و 316 هەزار)
- موچەی بنەڕەتی ساڵی دووەم ( 705 ) دینار بووە كەڕەتی (12) مانگی یەكەمی دەكەیت دەكاتە (8 ملیۆن و 460 هەزار)
- موچەی بنەڕەتی ساڵی سێیەم ( 717 ) دینار بووە كەڕەتی (12) مانگی یەكەمی دەكەیت دەكاتە (8 ملیۆن و 604 هەزار)
واتا كۆی موچەی بنەڕەتی ئەو سێ ساڵە (25 ملیۆن و 380 هەزار) دینار دابەشی (36) مانگ دەكرێت دەكاتە ( 705 هەزار) دینار
واتا تێكڕای موچەی خانەشنینی دەكاتە ( 705 هەزار) دینار
خانەنشینی بنەڕەتی= تێكرای موچە ( 705) دینار X ساڵی خزمەت (23) ساڵ X 2.5 دابەش 100 = 405 هەزار دینار
خانەنشینی بنەڕەتی بریتیە لە : 405 هەزار دینار
هەنگاوی دووەم:
دەرماڵەی پژێوی كە بریتیە لە (1%) موچەی خانەنشینی بنەڕەتی بۆ هەر ساڵێكی خزمەت.
واتا دەرماڵەی بژێوی = 1 X موچەی خانەنشینی بنەڕەتی (405 هەزار) X ساڵی خزمەت 23 ساڵ دابەشی 100 = 93 هەزار دینار
دەرماڵەی بژێوی: 93 هەزار دینار
هەنگاوی سێیەم:
دەرماڵەی بڕوانامە بۆ بەكالۆریۆس (10%) X موچەی خانەنشنی بنەڕەتیە (405) هەزار= 40 هەزار
دەرماڵەی بڕوانامە: 40 هەزار دینار
كۆی موچەی خانەنشینی= خانەنشینی بنەڕەتی + دەرماڵەی بژێوی + دەرماڵەی بڕوانامە
كۆی موچەی خانەنشینی = (405 هەزار) دینار + (93) هەزار دینار + 40 هەزار دینار= 538 هەزار دینار.
واتا كۆی موچەی خانەنشینێك كە تەمەنی گەیشتبێتە 45 ساڵ و 23 ساڵ خزمەتی كردبێت موچەكەی دەكاتە: 538 هەزار دینار
ئەمە بەبێ ئەو دوو پلە بەرزكردنەوەیەی كە راگیراوە لە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە.
- لانی كەمی موچەی خانەنشینی بەپێی ئەم یاسایە (٥٠٠,٠٠٠) دینارە (مادە ٢١- چوارەمی هەموار كراو). هەروەها ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەتوانێ بەگوێرەی رێژەی هەڵاوسان (مادەی ٣٦)، ئێستا بەپێی ئەم مادەیەی دوایی حكومەتی فیدڕاڵی (١٠٠,٠٠٠) دیناری دیكەی بۆ موچە نزمەكانی خانەنشینان زیاد كردوە.
- بەو پێیە بەشێك لە خانەنشینانی هەرێمی كوردستان موچەكانیان (100%) زیاد دەكات كە بەشێكیان موچەكەیان لە خوار (300) هەزار دینارەوەیە ئەوكات دەبێتە (600) هەزار دینار.
- هەر فەرمانبەرێك ٢٥ ساڵ خزمەتی هەبێت ئەوا سەرەڕای مەچەی مانگانەی خانەنشینی، پاداشتی كۆتایی خزمەتیشی پێدەدرێت كە بریتیە لە ١٢ موچەی تەواو (واتە ١٢ * بڕی دوا موچە كە لە وەزیفە وەریگرتوە بە موچەی بنەڕەتی و سەرجەم دەرماڵەكانی) (مادەی ٢١- نۆیەم).
واتا ئەگەر فەرمانبەرێك بیەوێت خانەنشین بێت و (25) ساڵ خزمەتی هەبێت ئەوا (12) موچەی كۆتایی وەردەگرێت لە بری (6) موچەی واتا ئەگەر فەرمانبەرەكە ( ملیۆنێك و 200 هەزار) دیناری هەبێت ئەوا (14 ملیۆن و 400 هەزار) دینار وەردەگرێت لەبری (7 ملیۆن و 200) هەزار دینار.
خۆ ئەگەر فەرمانبەرێك كۆی موچەكەی گەیشتبێتە (2) ملیۆن دینار و خانەنشین بێت لە بری (6) موچە (12) ملیۆن دینار، ئەوا (12) موچەی كۆتایی (24) ملیۆن دینار وەردەگرێت.
- بەپێی یاسای خانەنشینی عێراق بێت موچەی خانەنشینی وەزیرو پەرلەمانتار و پلە باڵاكان كە تەمەنیان نەگەیشتووەتە (45) ساڵ و (15) ساڵ خزمەت هیچ موچەیەك وەرناگرن
دەقی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق