Draw Media

موچەخۆران چەند پارەیان لای حكومەتە؟ 

موچەخۆران چەند پارەیان لای حكومەتە؟ 

2018-03-28 08:58:17


ئامادەكردنی: محەمەد رەئوف
موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان زیاتر لە 14 ترلیۆن دیناریان لای حكومەتی هەرێمە كە بەهۆی سیستمی پاشەكەوتی موچەوە بەسەریاندا سەپێنراوە، وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم دەگەیەنێت كە پێویستیان بە( 897 ملیار دینار)ە بۆ موچەی تەواوی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، بەڵام لەدوای سیستمی پاشەكەوتەوە كە 15% بۆ 75%ی موچە پاشەكەوتکراوە كۆی موچەی فەرمانبەران بە سیستمی پاشەكەوت( 590 ملیار دینار)ە  لە كاتێكدا كۆی موچەی فەرمانبەران بەبێ پاشكەوت بە پێی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم ( 897 ملیار دینارە ) بەم شێوەیە: ( 108 ملیار) دینار پێویستە بۆ مانگانە موچەی‌( 244 هەزار و 656 )خانەنشین ،( 38 ملیار ) دینار پێویستە بۆ موچەی‌(96 هەزارو 53 )خانەوادەی‌ شەهیدان و ئەنفالكراوان، مانگانە ( 30 ملیار) دینار بۆ موچەی (‌ 159 هەزار )كەمئەندام و چاودێری كۆمەڵایەتی‌، هەروەها ( 455 ملیار) دینار پێویستە مانگانە بۆ ( 483 هەزار )موچەخۆر پێویستە بە كەرتی‌ پۆلیسیشەوە، هاوكات مانگانە(266 ملیار ) دینار پێویستە بۆ موچەی‌( 266 هەزارو  465 )پێشمەرگە و ئاسایش .
بەو پێیەش حكومەتی هەرێم مانگانە( 897 ملیار – 590 ملیار دینار = 307 ملیار دینار)، واتا حكومەتی هەرێمی كوردستان  هەموو مانگێك بڕی( 307 ملیار دینار)ی لە موچەی موچەخۆران پاشەكەوت كردووە كۆی پارەكەش لەو ماوەیە دەكاتە:
یەكەم/ 4 مانگی تەواوەتی ساڵی 2015 و یەك مانگی 2017 و 3 مانگی 2018، كۆی مانگەكان دەكاتە 8 مانگی موچەی تەواوەتی كە دەكاتە ( 7 ترلیۆن و 176 ملیار دینار) بەم شێوەیە : ( 8 x 897 ملیار = 7 ترلیۆن و 176 ملیار دینار).
دووەم/ 12 مانگی 2016 چارەكە موچە لەگەڵ 11 مانگی 2017 چارەكە موچە، كۆی گشتی دەكاتە 23 مانگ  كە كۆی ئەو 23 مانگە دەكاتە ( 7 ترلیۆن و 61 ملیار دینار) بەم شێوەیە :( 23 مانگ x  307 ملیار دیناری پاشەكەوتی مانگانە = 7 ترلیۆن و 61 ملیار دینار).
كۆی گشتی پاشەكەوت :( 7 ترلیۆن و 176 ملیار دینار x   7 ترلیۆن و 61 ملیار دینار =  14 ترلیۆن و 122 ملیار دینار).
بەو پێیەش حكومەتی هەرێم (14 ترلیۆن و 122 ملیار دینار ) موچەی موچەخۆران قەرزارە. 


 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand