Draw Media

حزبێكی نوێیان تۆماركرد بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن بەناوی "هەڵوێستی نیشتمانی"

حزبێكی نوێیان تۆماركرد بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن بەناوی "هەڵوێستی نیشتمانی"

2024-03-14 18:41:44



درەو:
ژمارەیەك پەرلەمانتاری پێشوو، كەسایەتی سیاسی و خەڵكانی ناڕازی لە بەغداد حزبێكی نوێیان تۆماركرد بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەناوی (هەڵوێستی نیشتمانی)
تا ئێستا ژمارەیەك حزبی سیاسی و دوو هاوپەیمانێتی ناوی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تۆماركردووە:
•    پارتی دیموكراتی كوردستان
•    یەكێتی نیشتمانی كوردستان
•    جوڵانەوەی نەوەی نوێ
•    بزووتنەوەی گۆڕان
•    یەكگرتووی ئیسلامی
•    كۆمەڵی دادگەری
•    بزووتنەوەی ئیسلامی
•    هاوپەیمانی نیشتمانی
•    حزبی بەرەی گەل
•    حزبی هەڵوێستی نیشتمانی
  
تا ئێستا دوو هاوپەیمانی تۆماركراوە:
هاوپەیمانی كوردستانی ( پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، حزبی شیوعی كوردستان، حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان)
هاوپەیمانی سەردەم ( پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان، یەكێتی نەتەوەیی، پارتی پارێزگارانی كوردستان)
ئەمڕۆ لە شاری بەغداد ژمارەیەك پەرلەمانتاری پێشوو حزبێكی نۆێیان تۆماركرد بەناوی (هەڵوێستی نیشتمانی) تۆماركردنی ئەم حزبە بەمەبەستی بەشداریكردنە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، كە بڕیارە لە 10ی حوزەیرانی داهاتوو بەرێوەبچێت.
حزبە نوێیەكە ژمارەیەك پەرلەمانتارو كارەكتەری سیاسی بەشدارن تیایدا لەوانە:
•    مەسعود عەبدولخالق
•    سەلیم كۆیی
•    عەلی حەمەساڵح
•    د. غالب محەمە

•    د. كاروان حەمەساڵح
•    د. رێبوار كەریم
•    مامۆستا بەدەل بەرواری

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand