هەرێم و بەغداد لەسەر (7) خاڵی یاسای نەوت و غاز ناكۆكییان هەیە
2024-02-24 07:22:57
درەو:
🔹لیژنەی نەوت و غازو سامانە سروشتیەكانی پەرلەمانی عێراق, ئاشكرایدەكات, هەرێم و ناوەند لە (7) خاڵی رەشنوسی یاسای نەوت و غازدا ناكۆكیان هەیە.
🔹عەلی مەشكور, ئەندامی لیژنەكە, لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا, رایگەیاند: بەغداد خواستێكی راستەقینەی هەیە بۆ سفركردنەوەی ناكۆكییەكان لەنێوان هەرێم و ناوەند, سەبارەت بە خاڵە ناكۆكەكانی یاسای نەوت غاز.
🔹وتیشی: یاسای نەوت و غاز روبەڕوی (7) خاڵی ناكۆك بووەتەوە, كە دیارترینیان, داواكاری هەرێمە بەوەی مافی ڤیتۆی هەبێت لەبارەی دەكردنی بڕیاڕەكان لە ئەنجومەنی یاسای نەوت, ئەوەش پرسێكە قبوڵناكرێت.
🔹بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە, خالێكی تری ناكۆكییەكان, میكانیزمی بە بازاڕكردنە, كە لەڕێی سۆموە بفرۆشرێت یان لەڕێی هەرێمی كوردستان, وێڕای داهاتە دراییەكانی.
(درەو) دەقی پرۆژە یاسای نەوت غاز بڵاو دەكاتەوە
بابهتی پهیوهندیدار