پۆسته‌كه‌ی پارتی كێشه‌ی بۆ دروستبوو
2024-02-05 15:03:38
(دره‌و):
به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه‌كان بڕیاربوو پارتی دیموكراتی كوردستان پۆستی جێگری پارێزگای نه‌ینه‌وا وه‌ربگرێت، ده‌نگدان به‌شێوازی ئاشكرابوو، به‌ڵام كاتێك هاته‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ی پارتی بڕیاردرا بكرێت به نهێنی، ئه‌مه مشتومڕی دروستكرد‌و به‌هۆیه‌وه پۆسته‌كه یه‌كلانه‌كرایه‌وه.
به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، عه‌بدولقادر ده‌خیل وه‌كو پارێزگاری نه‌ینه‌وا هه‌ڵبژێردرا. ده‌خیل به‌ر له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، له شوێنی نه‌جم جبوری پۆستی پارێزگای وه‌رگرت، جبوری كه پیاوێكی سه‌ربازی بوو له پۆستی پارێزگاری موسڵ، ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌و لیستێكی به‌ناوی (نینوی لاهلها) دروستكرد‌و زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی برده‌وه، به‌هۆی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌وه عه‌بدولقادر ده‌خیل له پۆستی پارێزگاردا مایه‌وه‌و سه‌ربه لیسته‌كه‌ی نه‌جم جبورییه.
ئه‌حمه‌د حاسود به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و محه‌مه‌د جبوری به جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌ڵبژێردران، حاسود سه‌ربه هاوپه‌یمانی عه‌قدی نیشتمانییه كه فالح فه‌یازی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، واتا ئه‌م پۆسته‌ی نه‌ینه‌وا بۆ لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی نزیك له ئێران رۆیشتووه.
پۆستی جێگری یه‌كه‌می پارێزگار هێشتا یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه، پارتی دیموكراتی كوردستان كه (4) كورسی ئه‌نجومه‌نی هه‌یه، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان لایه‌نه‌كان كرابوو، چاوی له وه‌رگرتنی ئه‌م پۆسته بوو، سیروان رۆژبه‌یانی بۆ پۆسته‌كه كاندیدكرابوو، به‌ڵام كاتێك گه‌یشته سه‌ر ده‌نگدان له‌سه‌ر پۆسته‌كه، ده‌نگدان له شێوازی ئاشكراوه گۆڕدرا بۆ نهێنی و، پارتی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی و ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به‌پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه‌كان ناوبرد، ئه‌مه وایكرد پۆسته‌كه یه‌كلانه‌كرێته‌وه‌و كۆبونه‌وه‌كه دواخرا.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له (29) كورسی پێكدێت، كورسییه‌كان به‌مشێوه‌یه دابه‌شبوون به‌سه‌ر لایه‌نه‌كاندا:
• نینوی لاهلها كه نه‌جم جبوری پارێزگاری پێشوو سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات (5) كورسی بردووه.
• پارتی دیموكراتی كوردستان (4) كورسی.
• هاوپه‌یمانی عه‌قدی نیشتمانی كه هاوپه‌یمانێتی نێوان لایه‌نێكی شیعه‌و دوو لایه‌نی سوننه‌یه (3) كورسی بردوه‌ته‌وه، ئه‌مه هاوپه‌یمانێتیی فالح فه‌یازی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و حزبی ئیسلامی عێراق و حزبی پبات-ی عێراقییه.
• سیاده‌ی خه‌میس خه‌نجه‌ر (2) كورسی بردووه.
• ته‌قه‌دومی محه‌مه‌د حه‌لبوسی (2) كورسی بردووه.
• حه‌سمی نیشتمانی كه شه‌راكه‌تی ئه‌سیل نوجێفی و سابت عه‌باسیییه (2) كورسی بردووه.
• هاوپه‌یمانی حه‌دبا‌ء كه هاوپه‌یمانی لایه‌نه شیعه‌كانه (مالیكی+ هادی عامری) (2) كورسی بردووه.
• ناسنامه‌ی نیشتمانی (2) كورسی بردووه.
• یه‌كێتی خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) (2) كورسی بردووه.
• عه‌زمی موسه‌ننا سامه‌ڕائی (1) كورسی.
• حزبی نیشتمانی بۆ نوێبوونه‌وه (1) كورسی.
• محه‌مه‌د عارف یوسف (1) كورسی كۆتای (شه‌به‌ك)ی بردووه.
• عیدان شیڤان شه‌رۆ (1) كورسی كۆتای (ئێزدی) بردووه.
• بابلیۆنی ره‌یان كلدانی (1) كورسی كۆتایی (مه‌سیحی) بردووه.