ڕوونی نەکردۆتەوە
2024-01-30 14:00:42
د. شێركۆ عهبدوڵا تایبهت به (درهو)
* نەقیبێکی فڕۆکەوانی تورک داوای هەمبەرگەرێکی کرد، کابرا پێی وت لێرە ئەیخۆیت یان بۆت بپێچمەوە بۆ ڕێگای هەرێم ؟.
* ئەگەر جوان لە وەزعەکە وردببیتەوە ئێران و تورکیا لە هەرێم پشتی یەکتری ئەخورێنن.
* کفتەکەمان بڵ دەرچوبوو، هوشیار زێباری وتی بۆی مەگەرێ خەتای دادگای فیدراڵییە.
* پێم ناخۆشە کە ئاری هەرسین ئیلحاح دەکات ئاشتی هەورامی ئیعدام بکرێ چونکە ڕوونی نەکردۆتەوە چەند جار.
* خۆمان خەفەتمان کەمە، هەر تڕکەنێکیش هەڵئەسێ قسە بکات ئەڵێ لێتان ناشارمەوە.
* ئایندەیەکی گەش ئیشارەتمان بۆ ئەکات، بەڵام بە پەنجەی ناوەڕاست.
* مناڵە بچکۆلەکەمان فێر بووە لەبەر ئاوێنەدا هەواڵ ئەخوێنێتەوە، ئومێدم پێیەتی ئیشەڵا پەڕلەمانتارێکی چوختی لێ دەر ئەچێ.
* گوێم لە یاریزانێکی موشێن بوو ئەیوت حیزبوڵای کوردستان و ڕەوتی نیشتیمانی لە تیلی بەرامبەرێن ئەچن.
* عەرزم کرد شۆڕشی فهڕەنسا حەفتەیەکی کرد بە ١٠ ڕۆژ، فەرموی ئەم کابینەیە موهیمترە مانگێکی کردوە بە ١٢٠ ی لای زڕگوێزەوە.
* مەعنەویات: لە دەققەی نەوەو دووداین و شەش و سفر لە دواوەین و پێچ بە سکماندا دێت و کامێرای پۆینت تو پۆینتیان تێ بڕیون و ئەبێ بچین بۆ کۆنکەن.