Draw Media

ئەڵترا مۆدێرن

2024-01-28 07:52:54


د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

- دەی فەرموو، ئەمەش قەڵەمدایان، بزانین ڕاست ئەکەی. 
+ چی بکەم ؟ 
- قەڵەمەکەت دابهێنەو بنووسە… ناڵێی من ئەڵترا مۆدێرنم ؟! .. بنووسە، بە کەماڵی ئیسراحەت بنووسە.
+ یەعنی حساب بۆ حدودو مدود نەکەم؟
- دیارە ئەجەل هەڵیگرتوی نەگبەت دایک … عیلاقەت بە حدودەوە چییە ؟ .
+ حدودی جوگرافی ناڵێم. مەبەستم هێڵێ سوور و ئەوانەیە
- هێڵ و شتمان نەماوە خەمت نەبێ 
+ ئەی ئەوەی شەمەنەفەرەکە بەگم ؟ 
- لەسەری مەڕۆ و بنووسە … چیت بە فکرا دێ بینووسە
+ جا کوا فکر ماوە خوا قەزاکەو!
- ماوە. بەشی تۆ ماوە بەس وریابە دراوسێکان عاجز نەبن، دڵیان زۆر ناسکە.
+ هەر ئەوە بێ موشکیلە نییە. لە کولەکەی شێخ مەحشیشدا باسیان ناکەم
- تەعلیقیش لە دەخیلە بەتاڵەکە مەدە با برادەران بیلا مەعنا نەیخەنە سەر خۆیان 
+ ئوستاز ئەو مەزوعە سواوە. تێهەڵکێشی بەرنامەی بەزمی بەزمیشی بکەی کەس پێی پێ ناکەنێ.
- کای کۆنیش بە بانەکەی ئامان. پێویستمان پێی نییە
+ دیارە شوکور کای تازەمان بۆ هاتووە
- نەبەخوا. چۆنت بەجێ هێشتبوین هەر واین. نە کای تازەمان بۆ هاتووە نە قوڕی نوێ 
+ ئەی سەربانەکە بەچی سواغ ئەدەن ؟
- ڕۆڵە ئەوەنە سوئال مەکە. تۆ کاڵەک خۆری یان بێستان ڕن؟
+ بێستانخۆر
- حدودی خۆت بزانە ها
+ ئەی تۆ نەتفەرمو حدود نەماوە؟
- هەموو حدودێ نا… حدودی بێ ئەدەبی ماوە
+ کام بێ ئەدەبی؟
- بێ ئەدەبیی ئەدەبی
+ تێ گەیشتم گەورەم. کەواتە ئەزانی چی بکەین باشە؟
- ئم
+ ژوورەکە پڕبکەین لە عەللاگەی قاپووت
- عەللاگە بۆ ؟
+ بۆ ئەوەی موشکیلەکانیان پیادا هەڵبواسین.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand