درۆترین پەند 

2024-01-26 11:45:17



د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

* نەوتی کوردستان وەکو ملوانکە وایە، دزینی ئاسانترە لە فرۆشتنی.
* هەولێر؛ ئەو شارەی کە ئەگەر خەتەری داعشی لەسەر بێ ئێران ئەیپارێزێ، ئەگەر خەتەری لەسەر نەبێ خۆی قەسفی ئەکات.
* ژینگە پارێزیم نەخوێندوە، بەڵام ئەزانم ئەم ژینگەیە کەس نایپارێزێ.
* نازانم بۆ تاقی ناکەنەوە ؟! وەڵاهی ئەگەر حدودی هەرێم تەسلیمی پرسگەی ئەنجومەنی وەزیران بکرێ مێشوولە ناتوانێ ئامدیو ببێ.
* لەسەرکێلی قەبرێک نوسرابوو؛ چەندجارم پێ گوتن ساحێب مەعرەزەکان ئێرپادی سەیارەکان دەرئەهێنن؟!
* لە کوڕە ئەنفالێکم پرسی درۆترین پەند چییە، وتی ئەوەی کە ئەڵێ دنیا دەوران دەورانە. 
* مەعاش موهیم نییە، موهیم ئەمن و ئاسایشە کە ئەویش فت بووە. 
* کەوتمە مەفرەزەیەکی مرورەوە ئەوەندە بەشوش بون وامزانی کەتائیبی قەسامن، خەریک بوو لە خۆشیاندا بڵێم شەلوم.
* ئەو ٣ وشەیەی کە مەحاڵە حکومەت بیڵێ: بەڵی من غەڵەتم.
* کاکم دیفاعی لە دەسەڵاتی هەرێم کرد، وتی فەرموو تۆ خۆت بخەرە جێی سەرۆک وەزیران، چووم سەرێکم دا لە قوتابخانەی شاهانەی بریتانیا.
* جوان جوان گوێم لە موحەلیلێک گرت، تێگەیشتم IQ ەکەیان بە تمەن بۆ حساب کردوە. 
* ئیمۆجی مەیمونە شەرمنەکە لە فەیسبوکەوە فێر بووم، جاران ئەموت شەرع شەرمی بڕیوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand