هەرێمی کوردستان … مەرج و مافەکان

2024-01-23 06:45:00



د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

مەرجەکان:
یەکەم: هیچ مەنسولێک بۆی نییە بە لەشی پیسەوە تەوقە لەگەڵ ئەردۆغاندا بکات.
باااع: وەزارەتی شارەوانی ئەرکی بۆیاخکردنەوەی ڕەسمی هەردوو جوانەمەرگ، سایکسە فەنگی و میرزا پیکۆ بگرێتە ئەستۆی وردی.
نۆزدە: ئازادیی تەواو مەیسەر بکرێ بۆ جرتو فرتی حەموو جۆرە موشەک و درۆنێک. هەر پۆلیسێکی هاتوچۆی عاسمانیی داوای ئیجازەو سەنەوی لێ کردن فەورەن نەقڵ بکرێ بۆ قوەی بەحری.
حەو: قیبلەی عالەم، چالدێرانی ئیسلام زادە، دیسان کوزەی عیراق تەقسیم بکاتەوە بەسەر دوو ئیمارەتدا و شتێک باقی لێ بمێنێتەوە بۆ قارداش و چەفتەو عەگاڵ بەسەرە موستەضعەفەکان.
دوو بێش: هیچ شەرواڵ لەپێ و فەرەنجی لەبەرێک بۆی نییە بە ئێستری تورکی و ئێرانی بڵێ بارگیر ئەگینا لە هەموو لایەکەوە بۆی هەڵ ئەسێنن… تەیارە.
مافەکان:
ئوچ: لەبەرامبەر هەر زلـلەیەکی تاراندا، و مادام ڕێگای قون سوڵخانەی ئێران هێشتا چەوڕێژە، ئەتوانین بچین شەش سەعات لە بەردەم یوئێندا لە ورگی خۆمان بدەین، بەڵام بە ئینگلیزی. 
ئونۆ: ناڕەزایەتیی توندی گوندەکانی بناری قەندیل بە صەراحەت بگەیەنرێتە پاسەوانی شەریکەی ئارچلیک لە جاکارتا.
لام: مامۆستایانی ناڕازی درێژە بدەن بە بایکۆت، بە شەرتێ نەگاتە ئەودیو دێگەڵە.
بەهمەن: کەناڵەکانی تەلەفزیۆن بێ هیچ سانسۆرێک تەواوی وردەکارییەکانی ئەم کارەساتە نەقڵ بکەن تاعالەم بزانێ خەتای چ خیانەتکارێک بوو ڕیاڵ مەدرید دۆڕانی. 
سی و یەک: پێویستە ژووری بازرگانی و هۆڵی کشتوکاڵی حەیوانی، هاوردەکردنی گشت کاڵایەکی بیانی قەدەغە بکەن بێجگە لە مەسینە و تلیاک و خوشکانی دیسکۆکان.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand