نان بۆ نانەوا
2024-01-12 08:02:49
د. شێركۆ عهبدوڵا تایبهت به (درهو)
* حکومەتی ئاخر زەمان، قیری هەیە تاسەی پێ دروست بکات، بەڵام بۆ چاڵ پڕکردنەوە هەزار سوێند دەخوات دەڵێت نیمە.
* حیزبەکان شاحینەی گالاکسی و نۆکیا و مۆتۆرۆلان، موشکیلەکانیشمان ئایفۆن.
* وتی باوکم تەواو پیر بووە، وتم بە چیدا دەزانیت؟ وتی وەکو جاران ناپرخێنێت.
* پەندی ئەمڕۆ: نان بۆ نانەواو نانەواش بۆ سجن.
* ئەگەر ئیرادەو شارەزایی باشمان هەبێت دەتوانین ئەم حکومەتە جوان بکەین …بە فۆتۆشۆپ.
* وریابە ها … هەتا لەسەدا سەد دڵنیا نەبیت تەلەفونەکەت داخستۆتەوە مەڵێ بەخوا کەرە.
* تێکۆشەر ئەگەر ئەسڵی بێت هەمیشە خۆشەویست و بەڕێزە، بەڵام ئەمانەی عێراق صینیین.
* ئەوەندە درۆزنە خوا دایناوە پێشبیننەکانی کەشناسی پێ بخوێنیتەوە.
* قڵیشی سمت و قڵیشی ڕیزەکانی گەل فەرقیان زۆرە.. یەکێکیان تەماعكار چاوی تێ دەبڕێت و یەكێكان سەرت دەکات بەقوڕدا.
* بەم هەشت نۆ ڕۆژە دەرکەوت ساڵی ٢٠٢٤ ساڵێکی تازە نییە.. هەر لەوانەی شەڕی ناوخۆیە و کاتمیان لێ بەستوە.