مەوطنی… مەوطنی
2024-01-10 07:24:53
د. شێركۆ عهبدوڵا تایبهت به (درهو)
ئەی ژێر دەستەی عەجەم و ڕۆم
ئەی دروێنەی دوای ڕیفراندۆم
کارەباکەت زەهری مار
بانقەکانت چۆڵ و هۆڵن
جادەکانت زبڵ و خۆڵن
ئەمساڵیشت عەینی پار
پەروردەکەت هەر بایکۆتە
چیت بەسەر بێ خەتای خۆتە
گۆشت کیلۆی بە بیست هەزار
پاشەکەوت و غاز و نەوتت
قاچاخچی وریا و نەسرەوتت
ڕۆح سوکن وەک ئیستیعمار
شاخەکانت بوونە شوقە
چاکساییەکەت عەینی بڵقە
وا مەسئول هات خەبەردار
ئەی هاوار
ئەی هاوار
بەو ئاسمانەی پڕ درۆنە
بەو هەرێمەی سێ چوار زۆنە
بەو مەبدەئەی عەیب و کۆنە
ئەقڵەکان ئێستاش فەریکن
شوان و گورگەکان شەریکن
ئەلفیرار
ئەلفیرار
بابهتی پهیوهندیدار