بەداخەوە
2024-01-08 06:45:01
د. شێركۆ عهبدوڵا تایبهت به (درهو)
* بەداخەوە وەزعەکە بەجۆرێکە هەر ئەبێ پەنجەی ناوەڕاستی بۆ بەکار بهێنیت.
* بەداخەوە لەم ڕۆژگارەدا نزیکترین دۆستی تێکۆشەری چەپ برایەکی سەلەفی یە.
* بەداخەوە مەتعەمچییەکەمان یەکەم یاسای زەڵاتەدروستکردنی بیرچۆتەوە: قنگت مەخورێنە.
* بەداخەوە (حوکمەت) بە عەکسییشەوە بیخوێنیتەوە هەر بێ مەعنایە.
* بەداخەوە ساڵی ٢٠٢٤ چەند زوو تەواو بوو، تەنیا ٣٥٨ ڕۆژی ماوە.
* بەداخەوە تەکنەلۆجیا وای کردوە دەبەنگترین ئەساسی ماڵەکەت خۆت بیت.
* بەداخەوە، نەسیحەت لەم گوێیەوە دەڕواو لەو گوێیەوە دەردەچێت، موشکیلەکانى هەرێمیش لەم ساڵەوە دێت و لەو ساڵەی ترەوە فیچقە دەکات.
* بەداخەوە ڕەخنەگرتن وەکو ئەکزیمای لێ هاتووە، نیشانەی ئەوەیە دەتخورێ.
* بەداخەوە تامی شلک و نەعناکەی ناودەمی هی ئەوەیە ڤەیپ ئەکێشێ.
* بەداخەوە غەڵەتەکانمان نابن بە بە مامۆستامان، دەبنە گوێکر لە پۆلی کەرێتییەکانماندا.
* بەداخەوە کۆترەکانیشمان عەکسن؛ سەیارەکەت ڕەش بێت ڕیقنەی سپی پیا دەکەن، سپی بێت ڕیقنەی ڕەش.