ئەگەر بە باشی جێبەجێ بکرێ
2024-01-07 11:22:55
د. شێركۆ عهبدوڵا تایبهت به (درهو)
- كوردایەتییەکەی مەزبوتە؟
+ ئەکید…ئەوە هیچ شکی تیا نییە
- ئاخر بە چیدا ئەزانی ؟
+ کوڕی باوکم، خودی هاکان فیدان وای وت.
**
- باشە فەرهاد تۆ بە منت وت ژنم نییە.
+ ئێ وایە، نیمە
- ئادەی سوێندم بۆ بخۆ
+ سێ بەسێ تەڵاقم کەوتبێ نیمە.
**
ڕاوێژکار: قوربان لە کیس خۆتی مەیە با دایمەزرێنین… ماجستێری هەیە
مودیری مەعمەلی دایبی: ماجستێر لە چیدا؟
ڕاوێژکار: لە دومەڵاندا
**
- ئەزانی چی پەیوەندیی خزمایەتی لەناو کوردا هێشتۆتەوە؟
+ گیانەکەم و بەسەرچاوە؟
- نەخێر … ناماقوڵی کرد
**
نەتەوە یەکگرتووەکان: ڕەئت چییە لەسەر کورد؟
بایدن: ڕاستت بوێ ئەم قوڕبەسەری و بەدبەختییەشی لێ زیادە.
***
کوشکی تەلەفون: هەی ساختەچی، چاک جێگەت پێ لێژ کردم
ئاودەست: چیم کردوە؟
کوشکی تەلەفون: دەفەرمو ئەڵێ چیم کردوە؟ .. ئێستا کەس لە مندا تەلەفون ناکات.
**
- حکومەت زۆر فەقیرو دەستکورتە؟
+ نازانم ، وائەڵێ
- ئەڵێ چی ؟
+ ئەڵێ بە چیچکانیشەوە دەستم ناگاتە گونم
**
- ئایا سیاسەتی کورد فاشیلە؟
+ ئەگەر بە باشی جێبەجێ بکرێ بەڵێ
****
- بەڕاستی ئەو محەمەد سەلمانە حەکیمە خالق، ئەزانی کێ و کێی ئاشت کردەوە؟
+ ئێران و بەحرەین ؟
ـ نەخێر لەوەش موهیمتر… ئەساڵە و ئەنغام.
