پێشبینی دەكرێ لەمساڵدا
2024-01-03 06:52:19
د. شێركۆ عهبدوڵا تایبهت به (درهو)
۱ـ لە هەر پارێزگایەكی هەرێم ۲٠٠ پۆلیسی مروری ئاسمانی بۆ ڕێكخستنی هاتوچۆی درۆنەكان دادەمەزرێنرێن.
۲ـ بەنداوی دوكان موغەزی بۆ هەڵبواسن.
۳- كە باسی قیتارەكە كرا كەس پێ نەكەنێت.
٤ـ بە هیمەتی هەموولایەك فرۆشتنی ڤەیپ و نێرگەلەو حەشیشە لە حانوتی قوتابخانەكاندا تۆزێ مەمنوع بكرێ.
٥ـ یانەی باڵاپۆش ٤ بە ۲ لە یانەی سلیكۆن بباتەوە.
٦ـ لەسەر پێشنیاری یونیسكۆ، فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی كەلانە لە سەهۆڵەكە ڕێك بخرێ.
۷- یاسای سزاكانی بەغدا شمولی قردێلەبڕینیش بكات.
۸- چین و توێژەكانی میلەتی كورد بەدزیی حیزبەكانەوە یەك بگرن.
۹ـ لەسەدا ۱۷٪ی پێشبینییەكانی کەشناسی ڕاست دەربچن.
۱٠ـ بینەر لەگەڵ تەلەفزیۆندا ئاشت بكرێتەوە ئەگەر سەلاجە ڕازی بێت.
بابهتی پهیوهندیدار
