ئیدیۆم
2023-12-24 08:35:17
د. شێركۆ عهبدوڵا تایبهت به (درهو)
لە زەمانی ژن بەژن و
گەنم بەترێ وە
تا ڕۆژگاری
دەبەدوانزەو
نەوت بەخۆراک و
دەنگ بە دەمانچە
ئێمە
پوشکەبەقنگەیەکی
دایک بەگانچووی
ڕەنج بە خەسارین
**
چاو بەرەژێری
بڕیاربەدەستانی
هیچ بە هیچ نەبووی
کەربەجۆمردەی
سەربەگۆبەنگی
دەم بەهاوارین
سەربەقوڕ و
لێو بەبار و
تەئریخێکی
هەمیشە خۆزگە بەپارین
**
پێ بەخەنەی
گوێ بەهیچ نەدەی
بەناز پەروەردەی
گوێژە بەتڕکێڵی
مانگا بەکەڵی
دەست بەدیوارین
ئێمە
تەڵاقی سێ بەسێ و
قەراری دەستبەجێ و
تفەنگی بەکرێگیراوین
خوشکەزایەکی بەخاڵی خۆفێر و
دکتۆرێکی
لەش بەدۆشاوین
بارگیرێکی لەکاروان
بەجێماوین
دەستێکی هەزار جار
بەزاخا کراوین
لە زەمانی قالو بەلاوە
بەرخێکی بەگورگانخواردوو دراوین
بابهتی پهیوهندیدار