ئەنجومەنی پارێزگانیش تەواو
2023-12-20 08:06:38
د. شێركۆ عهبدوڵا تایبهت به (درهو)
* نەتەوە یەكگرتووەكان ئەگەر باوک بوایە ئەیوت عێراق كوڕە خوێڕییەكەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە.
* كەسی لێهاتوو لە حكومەتی عێراقدا وەكو ئەناناس وایە لەناو پیتزادا.
* لە هەر مەلایەک پرسیار بكەی، ئەڵێ بەڵێ گوێگرتن لە هەواڵی ڕووداو دەستنوێژەكەت دەشکێنێت.
* وا ئەزانی ئەگەر هەڕەشەم لێ بكەیت ئیتر هیچ ناڵێم ؟ هەی زۆڵ، بەخوا چاكت ناسیوم.
* وەزعی گیرفانی هەرێم پێمان ئەڵێ ڕاگرتنی نەوتەكە ئەو عوزرهیە كە زۆر لە قەباحەتی فرۆشتنەكەی خراپترە.
* ئەم حكومەتە لە رەسمی سەر تەسكەرە ئەچێ، كەس بەدڵی نییە.
* ئەو گۆرانییەی كە دەنگدەری کەركوك بۆ حسكی ناڵێ: هەر تۆم دەوێ تۆ.
* ئینسان لەعێراقدا سكیشی نەبێ بە هەموو شتێك دڵی تێكەڵ دێت.
* هەتا ریزی مەعاشی خانەنشینان نەبینی گوناحە زەمی دەسەڵات بكەیت.
* دەی ئەوا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانیش تەواو بوو، بزانین ئیتر شاهۆ ئەمین واز لەخەبەری +۱۸ ئەهێنێ.