پێش ڕاپەڕین
2023-12-06 06:40:48
د. شێركۆ عهبدوڵا تایبهت به (درهو)
* ئایندەی کورد بە هەزاری وەک من نادۆزرێتەوە - نووسراوی سەر جی پی ئێسێک -
* بۆ ئەوەی مەسئولییەت نەگریتە ئەستۆ، ئەازنی چی بکە ؟ ببە بە مەسئول.
* ئافەرم مەناخ، وەرە لە مانگی دوانزەدا بۆ سێبەر بگەڕێی.
* بەڕێوبەری کەشناسی عێراق کۆچی دوایی کرد، پێشبینی دەکرێ پرسەکەی لە مەرقەدی شێخ عەبولقادر بێت.
* ئەمساڵ بۆ دروستکردنی پیاوە بەفرینە تەنیا هەر گێزەرەکەیمان هەیە.
* ناخۆشترین شتی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی ئەوەیە کە مەوزوع ئەوەندە زۆرە نازانی موعارەزەی کامیان بکەیت.
* بۆ ئەوەی غەڵەتەکانی حوکمەت بچوک ببنەوە، بڕۆ لە دوورەوە تەماشایان بکە.
* سومعەی باش وەکو سەیارەی سوپەر وایە، هەرکەس هەیەتی هی پێش ڕاپەڕینە.
* زۆر سەیرە، ژنی ئەمڕۆ دڵپیسییەکەی تەبیعییەو برژانگی صەناعییە.
* پێچەوانەی وشەکان:
سەر: ژێر
داخراو: کراوە
دەسەڵات: میلەت