Draw Media

کراس کراسێنە

2023-12-02 07:43:52


د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

کراس زەردێ کراس زەردێ، کراس زەردێم لێ ئاڵاوە
عەرەب هەولێری داگیر کرد، وا گەیشتە ئەملای شەقڵاوە
      **
کراس کودەری ئاوریشم، ساتێ وەرە لات دانیشم 
بێ مووچەو بوجەو داهاتم، بێ بەرنامەو پلانیشم 
     **
کراسی ڕەشی لەبەردایە کراس ڕەش
بووینەوە بە پەنگی دنیا ئەمجارەش 
   **
کراس کەتانی کەوا سەوزی بەژن و باڵا بەرز
بەسە، توانامان هیچ نەما ئەی خودای سەر ئەرز
   **
کراسی تەنک لەبەرکە، کەمبەرەی زێڕ لەپشتێ
عەمر کورتە کابینەی بێ فەڕی بێ بڕشتێ 
    **
کراسێ بدورێ لە گوڵی پێوازێ
ئای چۆن کەوتینە دەست چەند جامبازێ
  *
ئەو کراسە گوڵ هەنارە، قابیل بەتۆیە زارە
هەرێم لەحەلوەلایە، ئەویش لە سیمینارە
     **
کراسەکەی ڕەشە، سوخمەکەی کەوە
سەیری حاڵمان کە لەدوبەیەوە
  **
کراسەکەی بەرت چیتی قەنەوز
وڵات بازاڕی شێواوە بۆ دز
    **
کراسێکی لەبەردایە، سوورە ئاوی چاو دەبا
بەسەد دیبەیت حەل نابێ قوربان وەزعی کارەبا 
    **
کراسەکەی بەری هانی هانی یە
ئێستا ئومێدی کورد سودانی یە
**
کراسەکەت دڕیا، مەمکت کەوتە دەر
وەزعەکە گووە کورت و موختەسەر 
  **

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand