ھێرشەکانی سەر غەزەو لێدوانەکان
2023-10-28 10:48:08
د. شێركۆ عهبدوڵا تایبهت به (درهو)
محەمەد شیاع سودانی: وای لە قوونێ و وای لە دۆشاوێ.
بایدن: دل لە دڵ مەدەن، یابانیش ھەتا بەتەواوی کاول نەکرا ئاوەدان نەکرایەوە.
بن سەلمان: ھەموو شتێک ڕۆشنە، عیلاج پلەی ستەیشنە.
نەتانیاھو: ئۆخەیش، ئەمە ڕۆژەکە بوو بۆی ئەگەڕام.
حەسەن نەسروڵا: شەیتان ئەلێ دەی و ڕەحمان ئەڵێ دانیشە خۆت کەر مەکە.
مەحمود عەباس: سیروان لێشت نەدەم ھەر ئەمبەی؟
حکومەتی ھەرێم: داوا لە ھەموو لایەنەکان دەکەین کۆتایی بێنن بە بایکۆت.
یەکێتیی ئەوروپا: تا سەیری تەلەفزیۆنی جزیرە نەکەی نازانی چەند دڕندەو خوێنڕێژە ئەو پۆتینە قۆنەرەیە.
زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین: بەو موناسەبەتە غەمگینەوە داوا لە خالە بایدن ئەکەم بیست ملیاری ترم بۆ بنێرێ.
بەحرەین: بەدەم جوێنت ئەدەمێ قوربان، بە چاو پێت ئەڵێم دەست خۆش.
ئەردۆغان: شەرت بێ لە تۆڵەی ئەم فیعلە قۆڕەی ئیسرائیلدا ڕیزێ درۆنی تر بنێم بە کوزەی عێراقەوە.