پایزی غەزە
2023-10-22 11:35:54
د. شیركۆ عهبدوڵا تایبهت به (درهو)
* لە پایزی غەزەدا مرۆڤەکان زۆرتر لە گەڵاکان دەوەرن.
* تا بۆت دەکرێ لە دوژمنەکانت نزیک بە، لە دوورەوە ناتوانیت ئیمانیان بسوتێنی.
* من ئەڵێم ماڵمان لە مەلا داودە، ئەو ئەڵێ زۆر حەزم لە ڕەقەمی ڕانجرۆڤەرەکەت کردوە، نایفرۆشی؟
* وامانزانی ئیسرائیل زۆر قایمکارە، کەچی دەرکەوت پاسوۆردەکەی لە ١٢٣٤٥٦ ئاسانترە.
* ئەم سیانە ناتوانن هیچ بشارنەوە؛ مناڵی بچکۆلەو زەلامی سەرخۆش و سترێچی بێ تەنورە.
* ئەوەی تەصەورمان نەئەکرد وابێ لە هەموویان واتر دەرچوو.
* وەزیری دارایی بەغا وتی ئەگەر موشکیلەی مەعاشی هەرێم حەل بکەین ڕووداو مەجبور ئەبێ دایخات.
* پلانی ئەنجومەنی ئابوریی هەرێم لەو کابرایە ئەچێ کە پارەکەی کردوە بە تمەن و بەتەمای موعجیزەیەکە بەرز بێتەوە.
* لە شێخ دارا بپرسی ئەم وەرزە ناوی چییە ؟ ئەڵێ هاوین پڵەس
* مەکتەب سیاسی ئەوەی ناخۆشە عەیبە لە کۆبوونەوەدا باوێشک بدەی.
* باڵەخانەکانی هەرێم ماشەڵایان ئەوێ، مەکتەب و خەستەخانەکانی نەعوزوبیللا.