شاعیران بەتوڕەیی
2023-10-20 14:25:37
د. شێركۆ عهبدوڵا تایبهت به (درهو)
نالی:
چاوەکەم گەر لێم ئەپرسی من لەبەرچی کەم دەخۆم
ئەڵێم بە هەوەس، هەقی خواردنی منیشت هەیە؟!
حاجی قادری کۆیی:
گوێم لێ دەگرن زەریفە
ناگرن چاوتان دەرئەهات ملتان ئەشکا
تاهیر بەگی جاف:
رۆژی ئەوەڵ بوو کە زانیم من ئەبێ دێوانە بم
ئەوەی دوای تۆ بکەوێ ئاژداو و ئاباییشی شێت ئەکەی!
سالم:
یارم لە ئەندەرون هات، دەستی رەقیب لە دەستا
ئەشڵێ جنێو مەیە!
مەحوی:
لە عوششاق و ڕەقیب ئەو شۆخە چاوی لوتفی وەرگێڕا
دیارە قەرزاری باوکین!
شێخ ڕەزای تاڵەبانی:
میر بەسەد منەت هەناردی ئێسترێکی ڕووت و قووت
خوا لەدەستی بەزیاد نەکات.
حەمدی:
ساڵی جارێ هەر دەبێ ئەم شارە ببێتە مەزبەلە
بە قوڕگیرێ ئیشەڵا.
حەریق:
چاوەکەم ئەمڕۆ لە گوڵشەن گوڵ بە عیشوە خۆی نواند
سێ بەسێ تەڵاقم کەوتبێ هیچ نەمدواند.
ئیمامی:
چۆن ئەبێ فیکری نەبێ تیری لە جەرگم کارییە
یان وا ئەزانێ ئەمەشی وەکو کەرێتییەکانی تری بۆ ئەچێتە سەر؟!
فایەق بێکەس:
بیست و حەوت ساڵە من ڕەنجبەری تۆم
ڕیامە گۆڕی ئاژدادت.
سالم:
سەبا یارانی مەجلیس گەر هەواڵی من ئەپرسن لێت
بڵێ وەزعی زۆر باشە، بەشکو بتەقن لە خەفەتا!
ئەحمەد هەردی:
وا نەزانی دەستی غەم یادت لە دڵ دا دەرئەکا
شەکری شکاند بە حەو پشتیەوە
وەفایی:
تۆ چونکە لە لەیلی گەلێ شیرینتری بۆیە
حیزو گەواو تێت وروکاون!