كوردی هەرێم
2023-10-16 07:59:12
د. شێركۆ عهبدوڵا تایبهت به (درهو)
مەخلوقێکە دیناری عێراقی وەرئەگرێ، سواری سەیارەی کۆری ئەبێ، تەماتەی ئێرانی بە ڕۆنی سعودی سوور ئەکاتەوە لە سەر تەباخی ئیتاڵی، کە بە چەرخی چینی دایئەگیرسێنێ، پاشان چایەکی هندیی ئەکات بەسەردا، کە دوو کەوچک شەکری کوبیی تێ کردوە، لە پیاڵەیەکی تورکیدا ، نەختێکی دەڕێژێت بە کراسەکەیدا کە لە ڤێتنام دروست کراوە، ئینجا لە تەلەفزیۆنە یابانییەکەیەوە تەماشای ئەخباری جزیرە ئەکات کە موزیعێکی فەلەستینی لە قەتەرەوە تەعلیق لە سەربازێکی ئیسرائیلی دەدات کە ساروخی ئەڵمانی دەنێت بە ماڵێکی لوبنانییەوە، دوای ئەوە مۆبایلە ئەمریکییەکەی دەرئەهێنێ و چات لەگەڵ ئافرەتێکی ئۆکرانی ئەکات کە بەهۆی هێرشی ڕووسەکان ئاوارەی پۆڵەندا بووە و مایۆیەکی فەڕەنسی لەبەردایە و بە ئینگلیزییەکی شەق و شڕ بەدیار پیتزایەکی ئیتاڵییەوە باسی تەعامولی میهرەبانانەی ساحێب ئوتێلە ئیماراتییەکەی بۆ ئەکات کە ئەمی کردوە بە سەرپەرشتیاری کرێکارە پاکستانییەکان، لەپڕ کارەبا ئەکوژێتەوە و ئینتەرنێتی وای فایە تایوانییەکە ئەپچڕێ، ئەویش لاشعوری دەست ئەکات بە جنێودان بەدەسەڵاتی کوردی