بایۆلۆجیم خوێندوە
2023-10-14 07:50:43
د. شێركۆ عهبدوڵا تایبهت به (درهو)
- سوئالێکم پێ بڵێ دائیم جوابەکەی بێ ئەدەبانە بێ؟
+ لە کوێ دانیشم؟
***
کاتێک ئەتکەن بە پێشمەرگە؛ ئافەرم، ئەوە فیداکارییە بۆ خاک و گەل و نیشتیمان.
کاتێک ئیشیان پێت نامێنێ: تڕە تڕمان بەسەردا مەکە، بۆ خۆتت کردوە.
***
- ئەگەر زۆڵ بیت سیاسەت بکە خێری لێ ئەبینیت.
+ ئەی ئەگەر شەریف بم؟ - باوکت بە گان ئەچێ.
***
- حیزبی کوردی لەبەردەم بێگانەدا ئەوەندە بەستەزمانە ئەڵێی حەمە گیانە
+ ڕاست ئەکەی، لە عاست میلەتیشدا حەمە تاڵی بانەیە.
***
شێخ ڕەزای تاڵەبانی: کارێ کە دەردو غەمی فیراقت بە منی کرد....
شێخ ڕەزای خلیجی: سەرما بە هەتیو و ئیسرائیل بە غەزەی ناکات
***
- شوێن هەیە لە کەرتی غەزە وێرانتر ؟
* بەڵێ ، کەرتی پەروەردە
***
- بۆچی حەز ئەکەی ببی بە هونەرمەند ؟
+ چونکە قەت ناچن بۆ دەلاک .
***
- پێناسەی هەرێم چییە؟
+ مەملەکەتێکە هەموو شتێکی لە هیچ باشترە.
***
- چۆن ئەزانی ئەوانە میکرۆبن؟
+ بایۆلۆجیم خوێندوە.