Draw Media

سێ قاف

2023-10-04 08:28:41


د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

- ئایا تۆ عێراقییەکی باشیت؟
+ بەڵێ قوربان، تاران و عەنقەرە زۆر لێم ڕازیین.
**
- ڕۆڵە گیان بۆچی ئەوەندە خۆت هیلاک ئەکەی؟
+ ئەمەوێ لەپڕێ ببم بە کوڕێ.
***
بەلەزەتترین ٣ شت بە پیتی (ق) دەست پێ بکات:
قەسر
قەمەرە
قبوڵکردنی ئەم وەزعە 
**
- بۆم دەرکەوت زەمانی نالی یش وەزعی مرور خراپ بووە
+ بە چیدا ئەزانی؟
- ئەی ئەوە نی یە شیعرێکی هەیە ئەڵێ خۆش مرور!
**
- هیمالایا لوتکەی ئیڤریستی هەیە
+ ئەی کوردستان؟
- لوتکەی نائومێدی
**
- نەتیجەی فەحسی میزەکەت کەی دەر ئەچێ؟
+ نیو سەعاتی تر 
- بۆ وا سەریع؟ خۆ نەتیجەی دەنگدان نییە 
**
- ڕەئت چییە لەسەر هۆرە؟
+ قوربان هۆرە گۆرانییە بەڵام مەکتەبی تەواو نەکردوە.
***
* مووی معاویە قەت ناپچڕێ، مووی مەسئول قەت سپی نابێ
**
- لە دنیادا بەس بەزەیم بە موحەقیقدا دێتەوە؟
+ لەبەر چی؟
- فەفیرە بە (قیق) کۆتایی دێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand