ئەگەر جوابی تەلەفون نەدەیتەوە
2023-10-02 07:26:52
د. شێركۆ عهبدوڵا تایبهت به (درهو)
خوانەخواستە ئەگەر دوای سێ جەڕەس جوابی تەلەفون نەدەیتەوە، ئەوا هەر کەسەو بەپێی تەسەورو مەسڵەحەت و تەمەنای خۆی لێکی ئەداتەوە. مەسەلەن بۆ نموونە:
دایکت؛ ڕۆڵە ڕۆ، بەخوا ئێستا بەزۆر سواری جام ڕەشێکیان کردوەو بە کێبڵ لێی ئەدەن.
دایکی مناڵەکان: لە ماڵی ژنەکەی ترێتی موبارەکی نەبێ ڕەببی.
ڕەفیقی زانکۆ: ئەوە دیارە لایڤی تیک تۆکی کردۆتەوە مەجالی نی یە.
مودیر: دوایی کەلعادە ئەڵێ ببورە سایلەنتم کردبوو.
هاوخەم: دیارە ئەویش ناویان لە لیستەکە دەرهێناوە. تاقەتی نییە جواب باتەوە.
دراوسێ: هەبێ و نەبێ لە دائیرەوە بردوویانە بۆ کەڵەشاخ گرتن.
پۆلیسی سەرا: لەسەر فول لایتێک نەکوژرابێت باشە.
مەلای مزگەوت: ئێستا نیو قاپی فڕ کردووە ئاگای لە دنیا نەماوە.
سەرۆکی سەندیکا: ئەوە بایکۆتی کردووە پەیج و شتەکان موقابەلەی ئەکەن.
ئیخوانێک: چووە بۆ مسیار بۆ حەویجە.
ئیسعاف فەوری: بەلەفیڕێیەتی فەقیرە. نیو سەعاتە لە سەرئاوە.
ڕەشبینێک: رەقەمەکەی منی لا نەماوە.
کۆمەڵناسێک: لە فیستیڤاڵی خواردنەکە لە سەرەی یاپراخایە گوێی لە جەڕەس نیە.