نوکتەو قەراخ و بیجاخەکانی
2023-09-29 08:51:29
د. شێركۆ عهبدوڵا تایبهت به (درهو)
1- سیاسەت وەکو خواردنی سەرعەرەبانەیە، زۆر پیسە بەڵام زۆر بەلەزەتیشە
2- تەبیعەتی نوکتە وایە حەز ئەکەی خەڵکی تریش بیزانن، داهات بە عەکسەوەیە.
3- نوکتە جۆرێکە لە ئەدەب، بەڵام هەتا بێ ئەدەبتر بێ بەقەوەتترە. سیاسەتیش هەتا ناسیاسییتر بێ ناجیحترە
4- کە هەمووان دایانە قاقای پێکەین جەنابیشت لا ئیرادی پێ دەکەنیت، ڕێک عەینەن چەپڵە.
5- هەموو گەوجێتییەک نوکتە دروست ناکات، هەموو ئوتومیلێکی جامڕەشیش شەرت نییە تاوانکار بێت.
6- ڕق و سێکس و سادیزم و ڕەشبینی ئەو شتانەن بازاڕی نوکتە گەرم دەکەن کەچی کوردستان نوکتەخانەیەکی موفلیسە
7- کورد: ئادەی پێنج جار لەسەر یەک بڵێ چوومە چەمی چەقان چەقەڵ چەڵتوکی ئەتەقان
عەرەب: تۆ ئەگەر ڕاست ئەکەی یەک جار بڵێ کوانێ پشکی هەرێم
8- ئەم یوتیوبە قۆڕەش وەکو هەرێمی لێ هاتووە کە مەوزوعێک تەواو ئەبێ خێرا مەوزوعێکی تری ئەکات بەسەردا
9- وەزیری دەرەوەی بەحرەین نوسیوێتی کەی من توانیم گونی خۆم ببینم عێراقیش ئەو وەختە خۆشی ئەبینێ
10- نامەی تێکۆشەرێکی دێرین بۆ عیزبەکەی: من قایشت بوم ئەو کاتەی پانتۆڵەکەت ئەکەوتە خوارەوە