Draw Media

ڕابوردوو لای...

2023-09-26 10:36:11


د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

* ئارایشگەری سیاسی: دەموچاوێکی دەغەزارە بە فیلەر و بوتۆکس ئەتوانی وا بیتەجمیلێنی برای خۆی تەماعی تێ بکات. 
* مشتەریی لەبلەبان: تەماتەو باینجانە بۆت هەیە هەرە جوانەکانی هەڵبژێریت بەشەرتێ بچیتە پشتەوە.  
* سایەقی کۆستەری موقەپەط: شینە تسێکی کەسکونە هیچ زەلامێک خۆی ناکات بە ساحێبی.   
* مامۆستای ڕێزمان: فیعلێکە باش بوبێ و خراپ بوبێ  ئیتر ناگەڕێتەوە.  

* کافرۆشێک: کای کۆنە، بەبای مەکە. 
* بایع موخەلەص: بۆ حەلاوی بگێڕەوە.  
* کتێبی بیرکاری: سفرێکی چاوزەقە کەڕەتی هەرچییەکی بکەیت ئەنجامەکەی هەر ئەکاتە سفر. 
* پەیجی گەڕەکە ڕەسەنەکان: دەنگی ڕەفیق چالاکە وەختێک گوێت لێ ئەبێ دڵت پڕ ئەبێ لە گریان.  
* مێژووباز: ئەگەر لە ژیاندا بمایە تۆ ئەتوێرا بە ئارەزووی خۆت درۆی بە دەمەوە بکەی ؟
* میلەتی ساوا: سەد قاتی لای لایە بەقوەتە، بە ڕۆژی نیوەڕۆ ئەمانخاتە خەو.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand