تەخبیسی شیعرەکەی شێخ ڕەزا

2023-09-17 15:23:22



د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

هەوڵەکانی خزم و ئەحباب بە جدی پیاوانە بوو
عەرەب سەرسامی بەڵگەی ئەو تاقمە لێزانە بوو
گەرچی ئەوراق و حسابمان تا حەددێ خۆمانە بوو
(جەنگ گاهی جوکل و مەحمود بەگ شیروانە بوو
ئافەرین مەحمود بەگ، لەم جەنگەدا شێر وا نەبوو)

دڵخۆشین بە ڕووسوری خەلاص بوین لەم شەڕە
کێڵگەی مین بوو بە ڕاستی ئەو ئیطارە بێ فەڕە
ئەم هەر دەڕۆشت و ئەو لەترسانا دەیگوو هەڕە
(وەختێ قاصید هات و لێم پرسی چلۆن بوو ئەو شەڕە
وردە وردە بۆی بەیان کردم کەچی شیڕ وا نەبوو)

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand