لە جێی خۆیدا
2023-09-11 06:22:46
د. شێركۆ عهبدوڵا تایبهت به (درهو)
* تاقە شتێکی موهیم لە مەسئولەکەماندا ئەوەیە کە بۆینباخەکەی مارکەیە.
* چۆن کەس ناتوانێ لە سفرەوە دەست پێ بکات؟! ئێمە لە سفرەوە دەستمان پێ کردو ئەلحەمدولیللا ئێستا ناقیس هەشتاو شەشین.
* سواڵکەرێ بتوانێ باقی بیست و پێنج هەزاریی بداتەوە حەتمەن داهاتەکەی شەفاف نییە.
* خوا ڕەحمی کرد نەوتەکە لەدەست چوو، ئەگینا ئێستا حەوت زەمان بوو لە دەستمان دابوو.
* قاموسی کوردی ئەبێ تاماوە مەمنونی حکومەتی بەغا بێ، بایکۆتی بۆ تێ خست.
* ئەم کابینەیە وەکو گسکی کارەبایە، ئەوەندەی مێشکت ئەبا ئەوەندە ئیشەکە ناکات.
* شەو هەرچۆنێک بێ ئەگوزەرێ، ڕۆژ زۆر ناخۆشە، خەمۆکییەکەش مەشغوڵە نایەت بە لاتدا.
* هەموو شتێک لە شوێنی خۆیدا جوانە، مەسەلەن حیزبی کوردی لە قەیراندا.
* ئەم پیاوە سووکانە بارێکی قورسن بەشانمانەوە.
* چای خەڵوز ئەگەر زەلام بوایە ئەیانکرد بە سەرۆکی لیجنەی پاکسازی مێشک.