کرمی هەیە
2023-09-09 06:42:51
د. شێركۆ عهبدوڵا تایبهت به (درهو)
هەر مەخلوقێک حدودی خۆی نەزانی و دەستی دایە سەرکێشیکردنی خۆتڕێن ئەوا بینەرانی هێژا لەبەینی خۆیاندا ئەڵێن یارۆ کرمی هەیە. تەبعەن ئەم قسەیە وەزیری وانێکی هین نییە لە خۆیەوە هاتبێ بەڵکو چەندەها بناغەی زانستی و بەڵگەی بێ ئەملاو ئەولا ئەیسەلمێنن. یەکێک لەوانە (تۆکسۆپلازما)یە کە مشەخۆرێکی موزیڕە. ئەم زاتە دوو سوڕی بیست و یەک، عەفوەن دوو سوڕی ژیانی هەیە: دانەیەکیان لە جەستەی مشکایەو ئەوەکەی تر ئیللاو بیللا ئەبێ لە ڕیخۆڵەی گوربە بۆردا بهێتە ئەنجامدانێ.
- باشە چۆن ؟
+ چی چۆن؟
- هیچ.. ویستم بزانم چۆن ئەو مشەخۆرە لەگیانی جێری یەوە خۆی ئەگەیەنێتە ڕیخۆڵەکانی هەڤاڵ تۆم؟ خۆ مشکی داماو ئەگەر لەدووریی حەوت گەڕەکدا هەستی پشیلە بکات لە حەفتا کوندا خۆی ئەشارێتەوە.
+ فەنەکە لەوەدایە قوربان… مشەخۆرە سەلکەزۆڵەکە نەوعە هۆڕمۆنێک لە دەماغی مشکەکەدا دروست ئەکات کە خۆی لێ ببێتە عەبو جاسم و بە پۆزەوە بە بەردەمی تۆمدا هەمبەڵە بە کلکی بکات. ئەویش قیڕ ئەیگرێت و ئەیکات بە قوربانی قەپاڵێک.
- موستەحەقە عەزیزم.. مشک چۆن زات ئەکات لەبەردەمی پشیلەدا خۆی فش بکاتەوە؟
+ ئەی پێت ناڵێم کرمی هەیە؟! سەعاتێکە هەقایەتی چیت بۆ ئەکەم؟
- هەقایەتی کرمەکەی هەرێم.