دۆق دۆقیلە
2023-09-04 07:52:26
د. شێركۆ عهبدوڵا تایبهت به (درهو)
* ئەوەی نەتوانێ دوژمنەکەی بکات بە دوو کەرتەوە هەق نییە باسی تەکتیک بکات - دۆقی مەزن -
* ئەوەی نەتوانێ لە ساڵێکدا هەشت مەعاش بدات هەق وایە عەرەبانەکەی ڕاکێشێ -دۆقی خەزێنە-
* ئەوەی نەتوانێ تەپڵ بە کورد لێ بدات گوناحە نییە باسی عەدالەت بکات - دۆقی دادگای فیدراڵی -
* ئەوەی شوقەی لە هەولێر هەیە ئیعتیادییە تەقە لە خۆپیشاندەری کەرکوک بکات -دۆقی عەگاڵ بەسەر-
* ئەوەی نەتوانێ ڕۆژی قەیرانێک قوت بکاتەوە عەیبە بەخۆی بڵێ دەسەڵات -دۆقی عائیلە-
* ئەوەی نەتوانێ غەڵەتەکانمان بەدەستکەوت پێ بفرۆشێتەوە نابێ باسی سیاسەت بکات - دۆقی سەرۆکایەتی-
* ئەوەی هەموو ساڵێ تووشی کۆلێرا نەبێ پێویستە هەرێمبەدەر بکرێ - دۆقی بایۆمەتری-
* ئەوەی جەواڵ نەدڕێ کفرە قەسام شەرعیی مشکی پێ بێت -دۆقی بەشی بایۆسیاسی-
* ئەوەی ئەم قوڕەی بۆ گرتینەوە موتەئەکیدم قەت قوڕی لێ نابڕێ - دۆقخوازێکی ناونجی-
* ئەوەی نەتوانێ دوێنێ لەبیربەرێتەوە شەرمە باسی سبەینێ بکات - دۆقێکی دەم چەورکراو-
* ئەوەی بەدەست سەرکردایەتییەوە گیری نەخواردبێت حەیفە بەخۆی بڵێ جەماوەر- جۆرێف دۆقیلین -