کۆلێرای نیشتیمانی
2023-09-02 08:44:49
د. شێركۆ عهبدوڵا تایبهت به (درهو)
* کێ باوەڕ ئەکات ئەم وەزعە قەبزە کۆلێرای پێ بێت؟!
* مەوقیفی بەغا ئەوەندە توندە کۆلێراواکەی قلیاسانیش شلی ناکاتەوە.
* ئەنقەرە سیاسەتەکەی پیسە، سلێمانی ئاوەکەی.
* ڕۆمانە تازەکەی مارکیز: بێ مەعاشیی لەسەردەمی کۆلێرادا.
* داواکارین دادگای فیدراڵی پیاوانە ئەم بەلەفیڕێیەش وەکو داهاتی نەوتەکە وشک بکات.
* کۆلێراش حسابی داهاتی ناوخۆی بۆ ئەکرێ، ئەبێ بەغدا داتاکەی لابێ.
* کۆلێرا زۆر لە بوجەکەی بەغا موحتەرمترە، هەموو ساڵێک لە وەختی خۆیدا دێت.
* گۆرانیی سلێمانی بۆ هەولێر: خوا داویە پێت مەیشارەوە خانباجی.
* ڕۆژگارێکی سەیرە خزم… لەو ئاوەش ئەترسین کە ئەیخۆینەوە.
* چوار وەرزەکەی هەرێم: خۆڵباران، ئاگرباران، کۆلێرا، وشکە سەرما
* کۆمیسیۆنی باڵا: لە هەڵبژاردنی داهاتودا ئەوی فەحسی کۆلێراکەی پۆزەتیڤ نەبێ بۆی نییە دەنگ بدات.