باران بە وشکی
2023-08-30 06:52:27
د. شێركۆ عهبدوڵا تایبهت به (درهو)
* جاران لە لادێوە ماست و پەنیریان بۆ ئەناردین، ئێستا ئەدمان بۆ ئەنێرن.
* لە خەستەخانە نەخۆشێکم بینی بە پەلە ئاویان بۆ هەڵئەواسی، ناوی باران بوو.
* پەیوەندی خەباتی شاخ بە حیزبایەتی ئەمڕۆوە وەکو خزمایەتی سەمای بالێ یە لە گەڵ ڕەشبەڵەکدا.
* جۆرج بوشی کوڕ: نەمانزانی کە ئەڵێن چەکە کۆمەڵکوژەکانی عێراق مەخسەدیان تەنکەرەکانی ئاوە.
* ئابوریناسێکی خۆمانە بۆ ئەوەی وەزعەکەمان تێ بگەیەنێ وتی داهاتمان بە کەوگیرەو مەسرەف بە خاکەنازە.
* - چی لەگەڵ خۆمدا بهێنم بۆ کۆبوونەوەکە؟
+ پێنج کیلۆ تەحەمول
* - جوانیی ئالان دیلۆن و ئەقڵی مارکس و میهرەبانی دایکە تیریزا تێکەڵ بکەی چی دەرئەچێ؟
+ ڕێک عەکسی مەسئولی کورد.
* لاستیک غەڵەتی قەڵەم ئەسڕێتەوە، شاند غەڵەتی ڕیفراندۆم.
* ئەڵێن لەبەر مەجبوری عەرزەیان داوە بە کچی مشعان جبوری؟
* - کوردستان ئەکەین بە کوەیت؟
+ کوێی کوەیت قوربان؟
- ئاو و هەواکەی .