خودا طەی بێ
2023-08-28 06:36:29
د. شێركۆ عهبدوڵا تایبهت به (درهو)
* هەورەکان لە بەرخاتری چەترە دڕاوەکان حەبی مەنع ئەخۆن.
* دارستانێک خۆی سوتاند، دەڵێن ویستویانە بیدەن بە بیابانێک.
* سەندیکای شۆفێران: هەر پۆلیسێکی هاتوچۆ مەشغوڵی مۆبایلەکەی بێت ئیجازەو سەنەوییەکەی حیجز دەکەین.
* بەتۆمەتی دزینی هەڵاڵە، باخچەیەکی دیکتاتۆر هەنگێکی زیندانی کرد.
*خۆڵبارین فڵچەی ئۆتۆمبیلەکانی ناچار بە تەیەموم کرد.
* وەزارەتی ئەوقاف: بەهیچ شێوەیەک مەعاشی ئەمساڵی ڕۆناڵدۆ لە پارەی عەمرەکارانی هەرێم دابین نەکراوە.
* ئاوەڵزاواکەی یاسای نەوت و غاز ناوی یاسای دارستانە.
* لای ماسیی هەرزەکار قولاپ جوانترە لە چوپی ڕزگاربوون.
* کاڵەک هەر کاتێک بیکڕیت بێ تامە، هەواڵی قیتارەکە هەر کاتێک بڵاوبکرێتەوە کۆنکرێتییە.
* ئێستای وەزعی کوردستان ئەو شیعرەی نالیی قابیلە کە ئەڵێ خودا طەی بێ خودا طەی بێ خودا طەی.