جیلوەکان
2023-08-18 12:12:55
د. شێركۆ عهبدوڵا تایبهت به (درهو)
جیلوەی جوانی لە هەرچیدا هەبێ خۆشمدوێ
ڕۆژێ کوشتەی مینی ژۆب و ڕۆژێ گیرۆدەی شەدەم
- هێمنی شاعیر-
جیلوەی مەوقیف لە هەرکوێدا قنج بێ حەتمەن لەوێم
ڕۆژێ دۆستی ئایەتوڵا و ڕۆژێک ضدی پەیەدەم
ـ هێمنی سیاسی -
جیلوەی زۆڵێتی لە چواردەورم واقیعەن خۆش گڤەیە
ساحێب تەڵەش هەمووجار پێم دەڵێ دەستت بەمەم
ـ هێمنی جیۆپۆلیتیک -
جیلوەی سەرکەوتن لە کۆن و نوێدا باوەڕ کەن هەر منم
کارتێکم پڕ سفری چاو زەق ، کەچی دەڵێن دە لەدەم
ـ هێمن خەبات -
جیلوەی هزرم هەڤاڵان جار بە بەجارێ سەر دەکات
ئەوسا خوێندکاری لێنین و ئەمڕۆ شوێنکەوتووی عەدەم
ـ هێمن موستەقیڕ-
جیلوەی ڕاستی بۆ هەرکوێ مل بنێ دەڕۆم لە دوی
هەم لیرە ویورۆ عەزیزن ، هەم زێڕ و دۆلار و درهەم
ـ هێمنی حەبیبوڵا-
جیلوەی بازاڕی عیادە بەچی جوان بێ من هەوم
پسپۆری لووت و گورچیلە و جار بەجارێ هی غودەم
ـ هێمنی ئۆرزدی-
جیلوەی مەزڵومیی لە کەسدا هێندەی من ئاشکار نی یە
ڕۆژێ گورگ ڕاوم دەنێت وڕۆژێ عەبدی ئەم کەرەم
ـ هێمن کوردستانی-