دوعای نا موستەجاب
2023-08-16 10:15:55
د. شێركۆ عهبدوڵا تایبهت به (درهو)
*قوربانی شەماڵەکەی نیوەڕوانی مانگی ئابت بم شارەزوور.
*لەدەوری دەست و تفەنگت گەڕێم ھەڤاڵ غاندی.
*ڕەببی خوا ئاوەدانی کا وەک پرۆژەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لە باریکە.
*چەند کیلۆ زێڕ لە بانکی پیشەسازی ھەیە ئەوەندە ساڵ عومرت بێ.
*ئیشەڵا خوا ڕاوەستاوت کا بەقەد ڕاوەستاویی کورد بۆ سەربەخۆیی.
*عەمر درێژتر بیت لە عەمری ھاوپەیمانیی ستراتیجی.
*دەک پیر و خەرۆ بن موقتەدا و مالیکی .
*ھەمیشە ھەر ئاوا زیکری خێرت بێ کاک ئاشتی ھەورامی.
*ئای کە جوامێر و کوڕی تەنگانە بووی، ھەزار ڕەحمەت لە قەبرت پەڕلەمان .
*بەساقەی ئەو دەم و لەبز و فلقەت بم موزیع، خۆ شکور یەک خەبەری ناخۆشت پێ نی یە.
*ھەقی ئەوەی کە تەپڵت بە مەعمەلەکانی ئەڵمانیا لێ داوە. لە چاوی پیس بەدوور بیت ھەرێم .
بابهتی پهیوهندیدار
