دەبڕۆ لە من حەرام بیت
2023-08-14 10:20:44
د. شێركۆ عهبدوڵا تایبهت به (درهو)
*هیتلەر نازییەکانی دروست کورد، بزووتنەوەی کوردی ئەم نازەنینانە.
*لە وەزیری دارایی یۆنانیان پرسی کێ پاشەکەوتەکەی مەعاشخۆرەکانی هەرێم ئەداتەوە؟ فەرمووی هێشتاکونۆس لەدایکنەبۆس.
*سەعاتی نوستووش ڕۆژی دوو جار ڕاست ئەکات، ئەم حکومەتەی ئێمە ئەبەد.
*ئەڵێ حەفتەی داهاتوو ئەبارێ، بەس مەعلوم نییە خۆڵە یان بەڵایە.
*هەر بڵێن سودانی خراپە، ئەوەتا کەرکوک ٤٩یە، بەس لەبەر خاتری کورد بەقەرار بۆمان ئەکات بە پەنجا.
*ماڵپەڕی یەنی شەفەق نووسیوێتی خوای ئەکرد مەسئول ناوچەی هین ئەبوی، بچیتە ئەودیو کەوڵۆسەوە درۆنەکان حسابی جەمیل بایکت بۆ ئەکەن.
*لەناو سەیارەدا ئاڕ پی جیت پێ بێ ئیعتیادییە، بەڵام ئەگەر پشتێنی سەلامەتیت نەبەستبێ واوەیلا بەحاڵت .
*تازەترین گۆرانی حەسەن زیرەک: دەبڕۆ لە من حەرام بیت وەک پاسۆردی کۆمپیوتەرەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە یەکێتیی
*دنیایەکەی سەیرە … ڕووباری دیجلە ئەکرێ بە ساحەی بالە، گردەکانی کوردستانیش بە شوقە
*کەمال کەرکوکی گزەینەفۆنی خاریجییەکانە .
