فەرقەکان
2023-08-08 07:36:52
د. شێركۆ عهبدوڵا تایبهت به (درهو)
ئەمریکا و حیزبی کوردی
ئەمریکا بە دوژمنەکانی ئەڵێ منەتتان نەبێ.
حیزبی کوردی بە ئەندامەکانی خۆی ئەڵێ منەتتان بەگونی ئەسپەکەم
***
کورد و پارتی
کورد لە ماڵەوە بیجامەی خەت خەت لەبەر دەکات، بەڵام کە ئەچێتە دەرەوە بە قات و بۆینباخەوە تەشریف ئەبات
پارتی بۆ ئیعلامی دەرەوە نێچیرڤان بارزانی ئەخاتە بەردەمی مایکرۆفۆن، بۆ ڕاگەیاندنی ناوخۆش کەمال کەرکوکی
***
سی دی و تەبایی سیاسی
سی دی کە خراپ ئەبێ ئەچێتەوە ئەوەڵ
تەبایی سیاسی کە تێک ئەچێ ئەگەڕێتەوە سەر مەوزوعی کارەساتی هەکاری
***
هەرێم و ئەو عالەمی خوایە
لەو عالەمی خوایەدا سەیارە بەنزین ئەسوتێنێ
لەهەرێمدا بەنزین سەیارە ئەکات بە خەڵوز
***
باوکان
باوکی خێزان؛ ئەوەی لە مناڵەکانی ئەشارێتەوە خەمەکانێتی
باوکی سیاسی؛ ئەوەی لە میلەتی ئەشارێتەوە داهاتی وڵاتە
***
لیبراڵیزمی ئەبو شەپقە و لیبراڵیزمی جامانە بەسەر
لە لیبراڵیزمی خۆرئاوادا حکومەت بەشێکە لە چارەسەر
لە لیبراڵیزمەکەی خۆماندا هەموو موشکیلەکە حوکمەتە.
***
پەنداندن
پەندی چینی؛ ماسیم مەدەرێ، فێری ماسیگرتنم بکە
پەندی کوردی؛ ماسیم مەدەرێ ،بە ڕیخۆڵەی گەنیو بەخێوکراوە
***
