قەیسەر و ئێمە و کلیۆپاترا
2023-08-06 13:28:17
د. شێركۆ عهبدوڵا تایبهت به (درهو)
١- پەیوەندییە بازرگانی و دیگلۆماسییەکانی بەینی یۆلیۆس قەیسەر و کلیۆپاترا مناڵێکی لێ کەوتەوە ناویان لێ نا سیزاریۆن یەعنی قەیسەرۆچکە ، کەچی داخەکەم گفتوگۆ سۆزدارییەکانی نێوان ئێمە و سوڵتانی ئەستەموڵ (تا ئەم دەقەیە) هیچ سوڵتانۆکەیەکی بەرهەم نەهێناوە.
٣- کوڕە گەورەکەی باوکی کلیۆپاترا (یەعنی بەتڵیمۆسی هەشتەم) بەتڵیمۆسی چورادەهەم بووە ( لەهەشتەمەوە یەکسەر پەڕیوە بۆ چواردەهەم)، لە کن ئێمە ئیسم و لەقەبی پیاوە خانەدانەکان تیکرار نابنەوە، مەگەر چلۆنها.
٣- تەئریخوانەکان دەڵێن جوانترین ئیشی قەیسەر سوتاندنی کتێبخانەکەی ئەسکەندەرییە بووە، دائیرەی حەریق نوسیوێتی قەیسەرکانی ئێمە زۆر شتیان لە سوتاندن نەجات داوە ، موهیمترینیان موستەقبەلی کوردە کە بەحاڵ بنکڕی کردووە.
٤- یۆلیۆسە نەگبەت بە دەستی نزیکترین ڕەفیقی خۆی تیاچوو کە لە پشتەوە پانزە بیست خەنجەری لێ دا، لەسایەی خواوە ئمە ڕەفیقی وا خوێڕیمان نییە، بەڵام بەعزەجارێ خۆمان ئەمانخورێ .بەبەگ ئەگەڕێینە دواوە و پشتمان ئەکەین بە خەنجەرەکانیاندا (چاویشیان دەرێ ئەوان هیچ تەقسیرێکیان یۆخ و نیست)
٥- مارکۆس ئەنتۆنیۆس هەرچەندە لە تەسکەرەکەی نووسرابوو خێزاندار کەچی کلیۆپاتراشی مارە کرد، ئێمەش ئەگەر چی خۆمان نەوتی دنیامان هەیە کەچی …. نا ئەوە بسڕنەوە جوان نییە.
٦- بەڵگەکان شایەتن ئێمە وڕۆمەکان بیرکردنەوەمان ئینتەرێتییە، مەبدەئی سفر یەک . کۆملێت سوڵتە بۆ قاتی سەرەوە و سفر دەسەڵات بۆمیللەت .
٧- یۆلیۆس قەیسەر کلیۆپاترای فێری ماسیگرتنی حوکمداری نەکرد . وتی بێ خەم بە ،هەتا من ماوم ڕۆژی ماسییەکت بۆدەگرم. ئێمە بەعەکسەوە ، قەیسەرەکان ڕۆژی حەوزێک ماسیمان لە قنگ دەردێنن .
٨- جیاوازیی پەندەکان
پەندی میسری-ڕۆمی: دووری ودۆستی
پەندی هەولێری -بەغدادی: نزیک بەو دارکاریم بکە.
