بە حەیاتت لە کوردستاندا:
2023-07-27 10:50:09
د. شێركۆ عهبدوڵا تایبهت به (درهو)
١- شاندێک نابینیت هەموو جارێک دەست لە گونان درێژتر نەگەڕابێتەوە.
٢- قاشێک کاڵەک ناخۆیت تامی ئاوی بەلوعە نەدات.
٣- ئەکتەرێک نادۆزیتەوە لانی کەم یەک جار دەوری شێتی نەبینیبێت.
٤- گوێت لە موداخەلەچییەک نابێ نەفەرموێ قسەکەی جەنابت زۆر ڕاستە بەڵام…
٥- هیچ ڕەعییەتێکت بۆ ناخەنە بەردەمی پەیامنێر ئەگەر بە سەروگوێلاکی حوکمەتدا نەیەتە خوارێ.
٦- سەرمایەدارێکت بیر نایەت بێجگە لە شوقەو دوکان و بازاڕ هیچی تری بەئەقڵدا هاتبێ.
٧- یەک سەیارە نابینیت حەفتەی دووجار نەکەوتبێتە کەمینی مرورەوە.
٨- زەلامێک ناناسیت لە دڵەوە وتبێتی خوایە وەتەن ئاوا کەی.
٩- تەقیمی سیاسییەک نابیستیت نەڵێن لەژێرەوە پارتی یە.
١٠- مەسئولێکت بەرچاو ناکەوێ بزانێ وەزعەکە سبەی ڕۆژ چی لێ دێت.
١١- بە شۆستەیەکدا تێ ناپەڕیت نەکرابێ بە چایخانە.
١٢- دکتۆرێک نابینیت گاڵتەی بەتەشخیس و عیلاجی دکتۆرەکەی تر نەیەت.
