لۆزان لە نوسخەکەی ئەمڕۆیدا
2023-07-22 08:29:32
د. شێركۆ عهبدوڵا تایبهت به (درهو)
بیر مادەسن:
قارداش حسابی براوەی ئەوەڵی حەربی عوزمای بۆ ئەکرێ و هەزار قانونی نێودەوڵەتی ئەکەین بە قوربانی ڤیتۆیەکی مچەی کەمال ئەفەندی.
نۆمیرا دووا:
حدودو مدود عەیبە عەبایە. جەندرمەی ئەعصاب دۆندرمە کوێی پێ خۆش بوو لە کوزەی عێراقدا ماڵی خۆیەتی.
ئارتیکڵ ااا:
هێزە ملحیزەکانی ئەوروپا غەصبە لەسەریان تۆپەوانە و قفڵ و ئیسپانەی پێویست بخەنە بەردەست ئەستەموڵ تا قەترەیەک ئاوی غیرەت، عەفوو ئاوی دیجلە و فورات، دزە نەکات بەملاوو لادا.
نەمبەر فۆڕ:
میستەر وڵسن و عەریف وێڵفس دەکرین بە ڕەصەد بۆ تەیارە بێ سایەقەکانی خاڵە ڕەجەب ئەگەر قەندیل مەندیلی تەسلیمبوونی بەرزنەکردەوانێ
شمارە پنج:
تاران و عەنقەرە سەرپشکن لەوەی هەندێ جار پێکەوەو زۆر جار بە نۆرە خوشک و مریشکی ئاواییە کوردنشینەکان بسوتێنن، نەتەوە یەکگرتووەکانیش بۆی نییە هیچ گوویەکی زیادە بخوات.
نۆمەر سیکس:
هەر تەیارەیەک لە سڵێمانییەوە هەڵسێ بۆ تورکیا، حەتا بۆ قومارو ڕابورادنیش هاتبێ، حسابی ئەسپەکەی شێخ سەعیدی پیرانی بۆ ئەکرێ و تەمام.
مولحەقەکان:
سوارەکانی حەمیدیەو طەیبییە موکەلەفن نەوتی هەرزان و ڕێگای ئەمین و ئومان و شیرو تیری خۆکوژو بازاڕی بێ مێوژو مەعنەوایەتی سیس و سەیتەری بێ پۆلیس و مەعاشی نەوەد ڕۆژەو هاورەکردنی گوڵەبەڕۆژەو کۆمپانیای عوسمانی و فیکری ئیخوانی و شوقەی کەڵەگەت و ئەخباری پڕ خەفەت برەو پێ بدەن خۆش بێ وەتەن.
