موتوربە و شتی تر
2023-07-20 11:32:07
د. شێركۆ عهبدوڵا تایبهت به (درهو)
لەم ڕۆژگارە ئاگرینەدا کە ساڵیادی چەندین وانێکە و تەنانەت سەهۆڵفرۆشیش مایەکەی خۆی دەرناهێنێتەوە ،جێی خۆیەتی ( ئەگەر لێ داگیر نەکەن) عیلمییانە بیر لە چارەسەری وردە موشکیلەکانی هەرێمە بۆر بکەینەوە و شتەکە نەخەینە دەستی صودفەوە. دیارە باشترین لق و مەڵبەند و مەکۆی زانستیش کشتوکاڵە حەیاتەکەیە. یەعنی با کاربەدەستەکان و بزن بەقاچەکان بێن هونەرەکانی موتوربە و هەمواری جێنەتیکی بەم نەوعە بەکار بهێنن:
١- جیناتی تەماتەی بێ ناوک بخەنە سەرکردایەتییەکانەوە بەشکو تۆویان ببڕێتەوە
٢-کلیلی ژووری نووستنی خوشکە وەبەرهێن بخەنە گیرفانی ئیلۆن ماسکەوە بەو هیوایەی ئیتر واز لە شوقە بهێنێت
٣- پیلانی ئەردۆغان لە گوێزی هەورامان موتوربە بکەن بۆ ئەوەی بە ئاسانی بشکێت
٤-قاشێک لە سیفەتە ویراسییەکانی تووری کەلار بخەنە فایلی بەعزێ ئەحبابەوە فی سەبیلی ئەوەی باش سپی ببنەوە
٥- سیستمی هەڵبژاردن لەگەڵ کفتەی سابونکەراندا جووت بکەن بەشکو خوای من و تۆ خڕ دەرچێ
٦-کرۆمۆسۆمی ئاوی ئامون بخەنە پەڕلەمانەوە. مەعلومە بۆچی
٧- مەعاش ببەستن بە موزەنەبی هالییەوە بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی ئیسراحەت بکات
٨- جیناتی حوشتر بخەنە کۆئەندامی تەحەمولی هاووڵاتییەوە ئەگینا مەنسولەکان بێ تاقەت ئەبن.
