عالاوە
2023-07-13 08:36:52
د. شێركۆ عهبدوڵا تایبهت به (درهو)
خوانەخواستە ئەگەر لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی ڕابوردودا مۆبایل هەبوایە، کورد هەرگیزاو هەرگیز نەیدەتوانی شۆڕش هەڵبگیرسێنێت. یەعنی بە خەوی شەوانیش ئەم ڕۆژگارە خۆشکراوەی نە دەبینی. کەواتە داهێنانە تەکنەلۆجییەکان لەخۆیانەوە نایەنە ناو بازاڕ، بەڵکو پێشتر سەرەتاتکێیەک دەکەن بزانن وەعزی کورد چۆنە، ئەوسا موشەڕەفمان دەکەن. هەر لەسەر ئەم قاعیدەشە کە فکری سەلەفی تازە بەتازە خەریکە خەت و خاڵ دەردەکات. چونکە ئەگەرەکو زووتر چەکەرەی بکردایە ئەوا قاموسی کوردی مەحروم دەکرا لە ناوە وروژێنەرەکانی زۆرێک لە ئاواییەکانی کوردستان، بیل ئەخەص ئەمانە؛ بەرتەنگ، زڕکوز، عالاوە، دواوە، خشێن، زەکەریان، سەکران، مێرگەدرێژ، خانمەکۆن، دەڵەمەرز، تەنوورە، ملەسوور، دووخڕان، کانی کوزەڵە، سەری کێرێ، مەمکاوا، دێگەڵ، مێکۆکان، ڕاوگان، دۆڵەسمت، ئاوەسپی، سەرسوور، بیدەن، قنگدۆڵ، دڕی، پاشکێش، دزگان، مەمکان، ئاشقەدۆڵ، کانی لێوان، کانی شەیتان، دۆڵەڕووت.