چی ئەبێ چۆن بێ؟
2023-07-08 12:32:04
د. شێركۆ عهبدوڵا تایبهت به (درهو)
شیعر موچوڕکەت پیا بێنێ
حکومەت ڕقت ھەڵسێنێ
ھاوین ھاوینی فینلەند بێ
مەکتەب سیاسی بیرمەند بێ
وتاربێژ زوو بیبڕێتەوە
مێرد پێش دوانزەی شەو بێتەوە
دەست دایم جۆکەری تیابێ
دش ماڵی لە بنی دنیا بێ
عاشورا لە کەربەلا بێ
پەڕلەمانتارت مەلا بێ
پاقلە سوێرخوێ و بەلەزەت بێ
مەسئولەکەت لەسەر خەت بێ
فەرشی ژێرت کرمانی بێ
ئیشکەرەکەت ئۆکرانی بێ
سەلەفییەکەت منەوەر بێ
ئەوبەر دڵسۆزی ئەمبەر بێ
جادە چۆڵ و مەعمەل سیخناخ
ورە، ورەی زەمانی شاخ
لوت و کوڵم و لێو تەجمیل بن
دەعباکان ڕسواو زەلیل بن
بابهتی پهیوهندیدار