دیبەیتی تەئریخ و کوردو جوگرافیا
2023-07-02 07:41:56
د. شێركۆ عهبدوڵا تایبهت به (درهو)
تەئریخ:
کوردە بەڕاستی خەجاڵەتی تۆم
تەریق و ڕووزەرد قەڵافەتی تۆم
ڕۆژێک نەهاتم دەست بەمە باڵتان
هەر کوێرەوەرییە وەزع و ئەحواڵتان
گەجەرو گوجەر ئێستا دەوڵەتە
لێتان بوو بە دەرد ئەو چۆڕە نەوتە
زۆر موقەصیرم، خودا ئەیزانێ
لاپەڕەیەکی جوانم نەدانێ
خولاصەی کەلام ئەڵێم قەرزارم
دڵڕەق و سەگباب، پوشت و غەدارم
کوردە:
نا عەفوو تەئریخ، خەتای تۆ چییە؟
خۆم ئەسڵەن هیچم لەباردا نییە
ئەوان زیرەکن، من لەگەڵ ڕێزم
نەکارەو نەگبەت، کەرێکی دێزم
بۆم هەڵکەوت سەدان فرسەتی زێڕین
بەڵام گووکەر بووم، سوودم لێ نەدین
لە دەوری بەرد دا چۆن بووم هەر ئەوەم
شێری ماڵەوەو ڕێوی دەرەوەم
مەبینە شوقەم لە عاسماندایە
ئەقڵم ئێستاکەش لە ئەژنۆمدایە
جوگرافیا:
سوێند بە شەرەفی هەرچی شەریفە
خەتاکە خەتای من سەخیفە
نە لەسەر بەحرم، نە هەوام خۆشە
چی پایەم هەیە، هەر هەمووی بۆشە
لەبری غابات و سەحراو ئوقیانوس
دەوریان لێ داوم هاوسێی بێ ناموس
ئەوەندە خوێڕی و هێند کوڕی قەحبەن
کە شەڕیان دەبێ دێن لێرە دەیکەن
گەر ئەتانەوێ ببینن خێرم
وەرن چوار تایە بخەنە ژێرم